كه‌شناسيا هه‌رێمێ:داويا ڤێ هه‌فتيێ پليێن گه‌رمێ دێ بلندتربن 
خه‌ندان-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، به‌گوێره‌ی نه‌خشه كه‌شناسیه‌كان تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنەوە.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی نه‌خشه كه‌شناسیه‌كان ئه‌و بارسته هه‌وا گه‌رمه‌ی كه كاری كردووه‌ته‌سه‌ر هه‌رێم‌و بووه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی، پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌رزترین ئاستی كاریگه‌ریه‌كه‌ش رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه ده‌بێت.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، پێشبینی ده‌كرێت له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌كانی (خانه‌قین، مه‌نده‌لی، كفری، كه‌لار، مه‌یدان، مه‌خمور) به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما تۆمارده‌كرێت، كه‌ره‌نگه بگاته 50 پله‌ی سه‌دی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
