800 وه‌لاتيێن سنوورێ حه‌ویجه خۆ گه‌هاندنه ده‌ڤه‌رێن ژێر ده‌ستێ پێشمه‌رگه‌ى

خه‌ندان
زیاتر له 800 كه‌سی ژێر ده‌ستی دانیشتووی ژێر ده‌ستی داعش له‌سنوری حه‌ویجه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌وی رابردوو خۆیان گه‌یانده ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری مهخمورو گوێڕو ره‌وانه‌ی كه‌مپی دیبه‌گه ده‌كرێن.
نه‌قیب ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌لی له‌لیوای دووی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌شت هه‌زار كه‌سه سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بی حه‌ویجه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌رین، شه‌وی رابردوو خۆیان گه‌یاندۆته ساتری پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گونده‌كانی ده‌شتی قه‌راج و كه‌ندێناوه، له‌سنووری میحوه‌ری مه‌خمور گوێڕ.
وتیشی “هه‌موویان به‌پیاده ههلاَتوون و چه‌ندان كیلۆمه‌تریان به‌پێ بڕیوه، ئێستاش به هینۆی سه‌ربازی ده‌یانگوازینه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه”.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لیوای دووی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر كه ئه‌ركیان له‌گونده‌كانی برایم باول و گڕاوو لاسۆر، له‌ده‌شتی قه‌راج و كهندێناوهیه، باس له‌وه‌ده‌كات كه ئاواره‌كان هه‌موو رێگه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن بۆ رزگاربوونیان له‌ژێر دهسهلاَتی داعش.
ئه‌و ئاوارانه، له‌ناوچه‌كانی باقرت و چیای قه‌ره‌چوغه‌وه خۆیان گه‌یاندوه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان رێگه‌یان پێده‌درێت بچنه كه‌مپه‌كان و نیشته‌جێ ببن.
عه‌قید مه‌لا مه‌هدی یونس فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، ئه‌و ئاوارانه‌ی شه‌وی رابردوو خۆیان گه‌یاندۆته سنوری پێشمه‌رگه به‌شێكیان به‌لایتی ده‌شتی خۆیان رێ‌یان كردوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه داعش ئه‌وه‌نده لاواز بووه، كه توانای رێگری نه‌ماوه له خه‌ڵكی كه ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیان جێبهێڵن.
مهلامههدی باسیله‌وه‌شكرد، شه‌وی رابردوو به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی داعش بۆ سنوری پێشمه‌رگه هاتوون و به‌رده‌وام ئاواره‌ی زۆر خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه سنوره‌كانی پێشمه‌رگه بهلاَم به‌وته‌ی ئه‌و، ئێستا ریژهكهیان زیاتربوهو خه‌ڵكی زیاتر رۆژانه له‌ناوچه‌كانی داعش هه‌ڵدێن
كه‌مپه‌كانی دیبگه، كه‌ئێستا سێ كه‌مپن، به‌پێی ستانداردی جیهانی توانای له‌خۆگرتنی سێزده هه‌زار ئاواره‌ی هه‌یه، بهلاَم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كان باسی لێده‌كات زیاتر له سی و دوو هه‌زار ئاواره‌ی لێ نیشته‌جێكراوه.
رزگار عوبێد به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه به خه‌ندانی راگه‌یاند، رۆژانی ئاسایی كه‌مترین ئاواره ئه‌گه‌ر روویان تێ بكه‌ن، په‌نجا خێزانن كه ژماره‌یان ده‌گاته (250)كه‌س.
رزگار ده‌ڵێت دیارترین گرفت كهڕووبهڕوویان بوه‌ته‌وه، نه‌بوونی جێگه‌یه بۆ دابینكردنی خێمه، بهلاَم له‌ڕووی پێداویستی دیكه هیچ گرفتێكیان نییه “نه‌بوونی جێگه وایكردووه پیاوه‌كان و ژنه‌كان له‌یه‌كدی جیابكه‌ینه‌وه‌و له هۆڵی گه‌وره جێیان بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ ئێمه دروستكردووه كه ئه‌وان له‌ناو خۆیاندا كێشه له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كانی دیبگه ،ره‌خنه‌ی له‌وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق گرت و باسی له‌وه‌كرد كه‌شه‌ش مانگ پێش ئێستا ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه له‌وه‌ها دۆخێك، بهلاَم تائێستا “هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه بۆ دابینكردنی جێگه بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و ئاوارانه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
