عەبادی هندهك لایەنا ب کۆسپ ل بەردەم کۆنترۆلکرنا مووسلێ توهمهتبار دكت
K24 – ھەولێر
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، لە وتەیەکدا هەندێک لایەنی سیاسی عێراقی بە تەگەرە دروستکردن بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ تۆمەتبارکرد.
عەبادی بەبێ ئەوەی ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرابکات، کە تۆمەتبارییان دەکات گوتی: “هۆکاری ئەمە ئاشکرابوونی گەندەڵی زۆری ئەو لایەنانەیە کە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە دەردەکەون”.
عەبادی سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا، کە چۆن دەکرێ لەچەند ساتێکدا 5 یەکەی سوپا تووشی ئەم هەموو شکستە گەورەیە ببن و ئەم هەموو شارە بۆ داعش چۆڵبکرێت.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 داعش لە چەند رۆژێکدا توانی سێیەکی خاکی عێڕاق داگیربکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
