شبكة لالش الاعلامية

کرواتیا ل بوارێ گەشتوگوزارێ ده‌ دێ ھاريکاریا ھەرێما کوردستانێ كت

کرواتیا ل بوارێ گەشتوگوزارێ ده‌ دێ ھاريکاریا ھەرێما کوردستانێ كت 

ZNA- هەولێرkrg-u-krovatia

ئێوارەی ئەمڕۆ “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە “ئیڤان یۆریچ” باڵیۆزی نوێی کرواتیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا یۆریچ خۆشحاڵیی خۆی بە سەردان ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاسایش و ئارامی و پێشکەوتنی ھەرێمی بەرز نرخاند و پێزانینی خۆی و وڵاتەکەی بۆ خەڵک و حکوومەت و پێشمەرگە نیشان دا کە بوێرانە ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە و بەرگرییان لە ھەموو پێکھاتەکان بێ جیاوازی کردووە و وڵاتەکەشیان بەپێی توانای خۆی ھەوڵی داوە لەم شەڕەدا ھاوکاریی پێشمەرگە بکات.

ھەروەھا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کرواتیای دووپات کردەوە و لەمبارەیەشەوە ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی ئامادەیە بەپێی ئەو ئەزموونەی کە ھەیەتی ھاوکاریی بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان بکات بەتایبەتی لە بواری کردنەوەی خولی مەشق و ڕاھێنان بۆ کارمەندانی بواری گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری نوێیدا بۆ خواست، ھەروەھا سوپاسی ھاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتی کرواتیای کرد بۆ ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعشدا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە باشترین پەیوەندیی دیپلۆماسی و ئابووری لەگەڵ کرواتیا لە ھەموو بوارەکاندا ببەستێت و بەتایبەتی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کە کرواتیا دەتوانێت ھاوکارییەکی باشی ھەرێمی کوردستان بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی دەربڕی کە شاندی تایبەتمەندی ھەردوولا کۆبوونەوە و گفتوگۆ ئەنجام بدەن.

تاوتوێکردنی ڕەوشی ناوچەکە و دوا پێشھاتەکانی شەڕی دژی تیرۆر و چەند بابەتێکی پەیوەندیدار، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی هێرشا تیرۆری یا كابۆلێ شه‌رمزار كر

Lalish Duhok

بارەگايێ بارزانی ل دۆر تۆپبارانا زاخۆ هاتە دەنگ

Lalish Duhok

80 کەس ل عێراقێ و کەسه‌ك ل هەرێما کوردستانێ تووشی تايا خوونبەربوونێ بووينه‌

Lalish Duhok