شبكة لالش الاعلامية

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ی: پێشمەرگە ب هیچ شێوەیەكی ژ ناوچێن ئازادكری ناڤه‌كێشت هەولێر-KDP.info- جێگری فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئەو دەنگویانەی رەت كردنەوە كە گوایە دوای گرتنەوەی مووسڵ هێزی پێشمەرگە لە ناوچە تازەئازادكراوەكاندا بكشێتەوە. دەشڵێ، پێشمەرگە بە خوێن ناوچەكەیان ئازاد كردووە و بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایش، كشانەوە نییە لەو ناوچانەدا. لیوا (سەیدهەژار)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردسنتانی راگەیاند: “هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكشێنەوە كە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بە خوێن ئازاد كراون، بە تایبەتی ناوچە كوردستانییە تازەئازادكراوەكان، چونكە پێشمەرگە بە هێز و بازووی خۆی توانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی دەوروبەی مووسڵ راماڵێت و گوند و شارۆچكە كوردستانییەكان بگەڕێنێتەوە باوەشی نیشتیمانی دایك، بە تایبەت ئەو میحوەرەی من تێدامە لە باشیك و شاقۆڵی تا نزیك گوێڕ سەنگەرمان لێداوە و بە هیچ شێوەیەكیش هێزەكانمان ناكشێنەوە”. جێگری فەرماندەی زێرەڤانی روونیشی كردەوە، پێشمەرگە بە درێژاییی سنووری خاكی كوردستان خەندەقی لێداوە بۆ ئەوەی هیچ هێزێكی دیكە نەبێت خاكی كوردستان داگیر بكات و، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایش، پێشمەرگە ناكشێتەوە، چونكە رێككەوتنی لەبارەوە كراوە. لەبارەی شەڕی گرتنەوەی مووسڵیش، (سەیدهەژار) گوتی: “ئێمە هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراقدا هەیە بۆ گرتنەوەی شاری مووسڵ، تا ئێستا ناوچەیەكی بەرفراوان ئازاد كراوەتەوە و پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت، ئەوانەیشی باس لە سستبوونی هێرشەكەی سەر مووسڵ دەكەن، بە هیچ شێوەیەك پڕۆسەكە خاو نەبووەتەوە و سوپا بەردەوامە لە هێرشكردن.”

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ی: پێشمەرگە ب هیچ شێوەیەكی ژ ناوچێن ئازادكری ناڤه‌كێشت

هەولێر-KDP.info-imagethumb

جێگری فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئەو دەنگویانەی رەت كردنەوە كە گوایە دوای گرتنەوەی مووسڵ هێزی پێشمەرگە لە ناوچە تازەئازادكراوەكاندا بكشێتەوە. دەشڵێ، پێشمەرگە بە خوێن ناوچەكەیان ئازاد كردووە و بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایش، كشانەوە نییە لەو ناوچانەدا.

لیوا (سەیدهەژار)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردسنتانی راگەیاند: “هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكشێنەوە كە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بە خوێن ئازاد كراون، بە تایبەتی ناوچە كوردستانییە تازەئازادكراوەكان، چونكە پێشمەرگە بە هێز و بازووی خۆی توانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی دەوروبەی مووسڵ راماڵێت و گوند و شارۆچكە كوردستانییەكان بگەڕێنێتەوە باوەشی نیشتیمانی دایك، بە تایبەت ئەو میحوەرەی من تێدامە لە باشیك و شاقۆڵی تا نزیك گوێڕ سەنگەرمان لێداوە و بە هیچ شێوەیەكیش هێزەكانمان ناكشێنەوە”.

جێگری فەرماندەی زێرەڤانی روونیشی كردەوە، پێشمەرگە بە درێژاییی سنووری خاكی كوردستان خەندەقی لێداوە بۆ ئەوەی هیچ هێزێكی دیكە نەبێت خاكی كوردستان داگیر بكات و، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایش، پێشمەرگە ناكشێتەوە، چونكە رێككەوتنی لەبارەوە كراوە.

لەبارەی شەڕی گرتنەوەی مووسڵیش، (سەیدهەژار) گوتی: “ئێمە هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراقدا هەیە بۆ گرتنەوەی شاری مووسڵ، تا ئێستا ناوچەیەكی بەرفراوان ئازاد كراوەتەوە و پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت، ئەوانەیشی باس لە سستبوونی هێرشەكەی سەر مووسڵ دەكەن، بە هیچ شێوەیەك پڕۆسەكە خاو نەبووەتەوە و سوپا بەردەوامە لە هێرشكردن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پرۆژێ قانوونا چاکسازیێ گەهشتە ‌پەرلەمانی

Lalish Duhok

ئيرۆ جەژنا كرێكارێن جیهانێ يە

Lalish Duhok

هەرێم و بەغدا كار لسەر ناساندنا كريارێن داعش دكن

Lalish Duhok