حكوومه‌ت 600 ملیۆن دیناران بۆ قه‌رزێ بچووك يێ لاوان ته‌رخان دكت
وشه
بۆ مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنی توانای لاوان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ لاوان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 600 ملیۆن دینار بۆ سندوقی پڕۆژه‌ی قه‌رزی بچووكی لاوان ته‌رخان ده‌كات.
ئارام گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی پشتیوانیی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان له هه‌رێمی كوردستان به “وشه”ی ڕاگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ل ڕێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی، پلانیان داناوه بۆ ئه‌نجامدانی 50 پڕۆژه بۆ لاوان تا كۆتایی ساڵی نوێ به مه‌رجی ته‌رخانكردنی پاره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی نووسراوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڕیاره بڕی 600 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌كه ته‌رخان بكات.
ئاماژه ئه‌وه‌ش ده‌كات كه نووسراوه‌كه كراوه و ته‌نیا واژووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ماوه له‌سه‌ر بڕیاره‌كه كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له هه‌فته‌ی داهاتوودا وه‌ڵاممان بدنه‌وه.
ئارام گه‌ردی ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ئێسته داواكاری زۆره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی قه‌رز لای لاوان بۆ پڕۆژه بچووكه‌كان وه له هه‌مان كات دا مانگانه پاره‌یه‌كی باشیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌كانی حكومه‌ت له شاره‌كان دا بۆیه حوكه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ند بووه .
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تین و له ساڵی 2011 ده‌ست به‌كار بوونه‌و سه‌دان لاو له شاره‌كان دا لای ئه‌وان سوودمه‌ند بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
