شبكة لالش الاعلامية

52 پەنابەرێن عێراقی ژ یۆنانێ بۆ ئیسپانیا هاتنه‌ ره‌وانه‌كرن

52 پەنابەرێن عێراقی ژ یۆنانێ بۆ ئیسپانیا هاتنه‌ ره‌وانه‌كرن

رووداو – هەولێر271318image1

لە چوارچێوەی پلانی دابەشکردنی پەنابەرانی یەکێتی ئەوروپا، 198 پەنابەر لە یۆنانەوە گواسترانەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، كە 52ـیان عێراقین.

لە راگەیێندراوێکیدا، وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی دابەشکردنی پەنابەران، رۆژی چوارشەممە 28-12-2016 پێشوازییان لە 198 پەنابەر کردووە، کە لەنێویاندا 144یان خەڵکی سووریان، 52ـی دیکەش عێراقی و، یەك ئەریتری و یەك ئێرانی-یان تێدایە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا، لەنێو ئەو پەنابەرانەی گەیشتوونەتە مەدرید: 65 پیاو، 84 ئافرەت و 83یشیان گرووپی خێزانین.

بەگەیشتنی ئەو 198 پەنابەرە بۆ ئیسپانیا، ژمارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە لە ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بۆ 898 پەنابەر بەرزدەبێتەوە، بڕیاریشە لە ساڵی 2017 ئیسپانیا زیاتر لە 17 هەزار پەنابەری دیکە وەربگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچيرڤان بارزانى: مه‌ پێخوه‌شه‌ لايه‌نێن كوردستانێ پێكڤه‌ پشكداريێ دهه‌لبژارتنێن عيراقێ دا بكه‌ن

Lalish Duhok

سوبەھی ئیرانی دێ بەر ب سندوقێن دەنگدانێ ڤە چن

Lalish Duhok

کۆمسیۆنا هەرێمێ: دەنگێ بەلێ 92.73 ب دەستڤەئیایە

Lalish Duhok