شبكة لالش الاعلامية

پرۆفیسۆره‌ک: ل2017دا هەرێما كوردستانێ سەربەخۆ دبت

پرۆفیسۆره‌ك: ل2017دا هەرێما كوردستانێ سەربەخۆ دبت

بەغدا -KDP.info-imagethumb

پرۆفیسۆری جیۆگرافیای سیاسی (خەلیل ئیسماعیل) دەڵێ، 2016 ساڵێکی زێرین بوو بۆ هەرێمی کوردستان و، لە 2017ـیشدا کێشەکان کۆتاییان دێ و کورد سەربەخۆیی به‌ده‌ست دێنێ.

ئه‌و پسپۆڕه‌ كورده‌ی جیۆگرافیای سیاسی بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، 2016 بۆ هەرێمی کوردستان ساڵی تێکشکاندنی تیرۆریستان بوو كه‌ سەرجەم کوردستانیان شانازی بە سیاسەتی بەرگریکردن لە هەرێم دەکەن، هه‌روه‌ها ساڵی زێڕینی پێوەندیی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان بوو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهاندا كه‌ پێیناوەتەوە قۆناغێکی نوێوه‌.”

پڕۆفیسۆر(خەلیل ئیسماعیل) ئاماژەیشی دا، “لە تەواوی ئەم 12 مانگەی ساڵی 2016دا، زۆر له‌ گەورەبەرپرسانی وڵاتانی جیهان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ (سەرۆك بارزانی)دا كۆ بوونەتەوە و پشتگیریی خۆیان بۆ كورد نیشان داوه‌، زۆر جاران بەر لەوەی سەردانی بەغدا بكەن سەردانی هەرێمیان كردووە. یان سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان بانگهێشتی وڵاتی خۆیان كردووە و لەوێ پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان و دۆزی كورد لە ناوچەكەدا دوپات كردووەتەوە. هه‌ڵبه‌ت ئەم سەردان و پێوەندییانەش كۆمەڵێك پشتگیری و دۆستایه‌تیی گرینگی خستووەتە نێو هەگبەی سیاسەتەكانی هەرێم و لە ئێستا و داهاتوودا سوودی زۆریان لێ وەردەگیردرێت. 2017یش ساڵی كۆتایی هێنانی كێشەكانە و هەرێم سەربەخۆیی خۆی وەردەگرێت.”

پرۆفیسۆر (خەلیل ئیسماعیل) دەشڵێ، ”سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە ئەمساڵیش تەواو دەنگی دایەوە لە جیهان و، ئێستا دنیا بە چاوێكی مەزنەوە دەڕواننە هێزی پێشمەرگە، ئاخر لە 2016ـدا پێشمەرگە ناوچەیەكی زۆری لە چنگی تیرۆریستان رزگار كردووە و رێژەیەكی زۆر مرۆڤی لە سەرجەم ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانی عێراق پاراستووە و رزگاری كردوون، ئەمەش لە جیهاندا بێوێنە بووە؛ بوونی هێزێكی وەك پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان پاڵپشتییەكی مەزنە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆلەندا دەمێ راهێنانێ بۆ هێزێن پێشمەرگە درێژکر

Lalish Duhok

پلانه‌كا ئەمریکا و بریتانیا دەربارەی کەرکووکێ ئاشکه‌را دبت 

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى:پاقژکرنا مووسلێ ژ تەقەمەنيان 10 سال دى دڤێن 

Lalish Duhok