شبكة لالش الاعلامية

ژمارا قوربانیێن سالا 2016ێ ل عێراقێ دئێته‌ ئاشكه‌راكرن

ژمارا قوربانیێن سالا 2016ێ ل عێراقێ دئێته‌ ئاشكه‌راكرن  

K24 – ھەولێرalsinak-baghdad1-2

بە گوێرەی ئاماری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ھاوكاریكردنی عێراق (یونامی) لە ساڵی 2016، زیاتر لە 19 ھەزار ھاووڵاتی سڤیل، بەھۆی كردەوە تیرۆری و توندوتیژی و شەڕەوە بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئاماری یونامی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، لە ساڵی 2016 لە ئەنجامی کردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێکدادانی چەکداری 6 ھەزار و 878 ھاووڵاتی كوژراون و 12 ھەزار و 388 كەسی دیكەش برینداربوونە.

یونامی راشیگەیاندووە، ئەو ئامارە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە پارێزگای ئەنبار لە مانگەکانی ئا‌یار و تەموز و ئاب و کانونی یەکەم ناگرێتەوە.

لە ئامارەكەدا روونیكردووەتەوە، لە مانگی کانونی یەکەمی 2016 دا، 386 ھاووڵاتی عێراقی کوژراون و ھەزارو 66 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە مانگی تشرینی یەکەم 385 کەسە وھیچیان پۆلیس نین، بریندارە مەدەنیەکانیش ژمارەیان ھەزار و 60 کەسە ھەموویان ھاووڵاتی سڤیلن.

ئامارەکانی ئەم مانگە دەریدەخات پارێزگای نەینەوا خوێناویترین پارێزگا بووە بە 719 قوربانی سڤیل كە 208 کوژراو و 511 كەسیش بریندار بوونە لە دوای نەینەوا بەغدا دێت بە 109 کوژراو و 523 بریندار، دواتر پارێزگای کەرکوک بە 64 کوژراو و 27 بریندار.

یونامی ئەوەشی خستوەتەڕوو، نەیتوانیوە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە پارێزگای ئەنبار وەدەست بھێنێت.

نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق یان کۆبیش رایگەیاند: “ھەرچەندە ژمارەی قوربانیان لە ریزی ھاووڵاتیانی مەدەنی لەم مانگەدا کەمتر بوو لە مانگەکانی دیكە، بەڵام ئێمە تێبینی زیادبوونی ژمارەی تەقینەوە تیرۆرستیەکان دەکەین کە ھاووڵاتیانی سڤیل کردوەتە ئامانج لە کۆتاییەکانی مانگ و لە چەند رۆژی رابردوودا”.

گوتیشی: “ئەوەی روودەدات ھەوڵی رێکخراوی داعشە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی لە موسڵ و نەینەوا و ئەوەی جێگای داخیشە خەڵکی سڤیلی بێتاوان باجەکەی دەدەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرێ نافخۆ: 5 هه‌زار ئاواره‌ گه‌هشتينه‌ هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

ل سلێمانيێ گه‌نجه‌كى خۆ كوشت

Lalish Duhok

دوو لیوايێن هه‌ڤبەش يێن پێشمەرگەى و سوپايێ عێراقێ بۆ ده‌ڤه‌رێن کوردستانی دێ ئێنه‌ دروستكرن  

Lalish Duhok