حكوومەتا ھەرێمێ ژمارا ئاوارێن قۆناغا دووێ يا ئۆپەراسيۆنا مووسلێ ئاشكه‌را دكت
K24 – ھەولێ
حكومەتی ھەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ له كه‌مپه‌كانی كوردستان روو له به‌رز بوونه‌وه‌یه، ته‌نیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، رۆژانه سێ هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه و نزیكه‌ی 70% ئه‌و ژماره‌یه‌ش روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەر زاری هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان بڵاوی كردەوە “له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و ده‌وروبه‌ری له رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می 2016 سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه و زیاتر له 90 هه‌زار كه‌س كه ده‌كاته نزیكه‌ی 25000 خێزان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له كه‌مپه‌كانی خازر و حسن شام و دیبه‌گه له پارێزگای هه‌ولێر و كه‌مپه‌كانی قایماوه و نه‌گرزلی له پارێزگای دهۆك نیشته‌جێ كراون”.
شەپوڵی نوێی ئاوارەكانی موسڵ لە سەرەتای قوناغی دوووەمی ئۆپەراسیۆنەكە دەستیپێكرد، كە ھێزەكانی عێراق لە رۆژی 29 كانوونی دووەمی 2016 دەستیان بە قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكەیان لە بەری چەپی موسڵ كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری نزیك بووه‌ته له 200 هه‌زار كه‌س و به‌شێكی زۆریان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ كراون.
ھەر دوێنێ ھەینی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆر كۆمه‌ڵگه‌ی كارگێڕی موسڵیان كۆنترۆڵ كرد، له‌وانه باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باڵه‌خانه‌ی قایمه‌قامیه‌تی موسڵ و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و پلاندانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خانوونه‌به‌ره و ئاڵای عێراقیان له سه‌ر بیناكانیان به‌رز كرده‌وه.
ھێزەكانی عێراق ھەروەھا نزیكی كۆشكەكانی سەرۆكایەتی لە باكووری بەشی چەپی شارەكە بوونەتەوە و چەندین گەڕەكیان كۆنترۆڵ كرد و دەستیان بە سەر دووه‌م پردی موسڵ (پردی حوریه) گرت و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر ئه‌م پرده به‌رز كرده‌وه.
ئاوارەكانی موسڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان كە بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و ئاژانسەكانی یۆئێن و رێكخراوەكانی ناوخۆیی و نێودەڵەتی بۆ هاناوه چوونی ئاواره‌كان كار ده‌كات، دەڵێت: “به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له ناو شاری موسڵ و نه‌مانی خۆراك و ئاو و ده‌رمان و كاره‌با له ناو شاره‌كه، ژماره‌ی ئاواره‌كان له 10 رۆژی رابردوو دوو ئه‌وه‌نده زیادی كردووه كه رۆژانه زیاتر له 3000 كه‌س ئاواره دەبن و نزیكه‌ی 70% ئه‌و ژماره‌یه‌ش هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان. بۆیه توانای داڵده‌دانی ئاواره‌ی زیاتر زۆر سنووردار بووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌مپه‌كان ته‌واو ببن ئه‌وا ده‌توانرێت ته‌نها پێشوازی له نزیكه‌ی 12 هه‌زار هه‌زار خێزانی دیكه بكرێت”.
ھەروەھا باس لە بوونی زیاتر لە 3 ھەزار بریندار‌انی مەدەنی شەڕی موسڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك دەكات كە چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
لە كۆتاییشدا ھۆشداری ئەوە دەدات و دەڵێت: “به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ناتوانرێت هاوكاری پێویست پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكرێت و ده‌ر‌ئه‌نجامی زۆر ناخۆشی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه كه خه‌رجی راستكردنه‌وه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی”.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی دژه تیرۆر، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی به كوردستان24 رایگه‌یاند شه‌ڕ له به‌ری چه‌پی موسڵ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی دێت.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ كه به “پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماری كۆبرا” ناوی بردووه، تا سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
JS
پێویستە بچیتە ژوورەوە
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
