ئه‌مریكا لگه‌ل سێ وه‌لاتان رێككه‌فتيه و هێرش دكه‌نه سه‌ر ئێرانێ
وشه

هه‌فته‌ی رابردو هه‌ماهه‌نگییه‌ك له نێوان ئه‌مه‌ریكا و سێ وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام دراوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی شوبات/فێبرایه‌ر، ئاژانسی دویچه‌وێله‌ی فارسی له‌سه‌ر زاری پسپۆڕێكی سیاسی گواستوویه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو له نێوان ئه‌مه‌ریكا و سێ وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ماهه‌نگییه‌ك دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران دروست ببێت و ئه‌مه‌ریكایش به‌و بیانووه لایه‌نگیری شه‌ڕه‌كه بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بێت، به دویچه‌وێله‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و ره‌وته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێران گرتوویه‌تیه به‌ر، لێكچوونێكی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه مامه‌ڵه‌كردنه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجامی دا و دواتر رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێنی لێ كه‌وته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و سزا نوێیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، به‌ڵام ده‌توانن ببن به بناغه‌یه‌ك بۆ سزای گه‌وره‌تر و ته‌نانه‌ت پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ك كۆتای نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له عێراق. ئه‌مه‌ریكا له ساڵه‌كانی 1996 – 1997 گه‌مارۆی خسته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق و زانایانی مووشه‌كی ئه‌و وڵاته، ئه‌و گه‌مارۆیانه له ماوه‌ی دوو ساڵدا گه‌شه‌یان سه‌ند و عێراقیان تووشی ئیفلیجی كرد. دواتر عێراق تووشی پێكدادانێكی ناوچه‌یی بوو و دواتر ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بوو.
“سیناریۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆ ئێران ئاماده كراوه و پلانه‌كه به‌و شێوه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێی سزاكان، ئه‌گه‌ر پێكدادانێك له ناوچه‌كه دروست ببێت، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه كردووه بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌ندێك له وڵاتان كه ئێران ویستوویه‌تی ده‌ستدرێژییان بكاته سه‌ر بێته ناو هاوكێشه‌كه‌وه و رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه”، پسپۆڕه سیاسییه‌كه وای گوت.
له‌باره‌ی نمایشه سه‌ربازییه‌كانی ئێران ده‌ڵێ، هیندستان چه‌ندان ساڵ بوو مووشه‌كی دوورهاوێژی هه‌بوو، به‌ڵام به نهێنی هێشتبوویه‌وه، هیچ وڵاتیك بابه‌ته پێوه‌ندیداره‌كان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بۆ دنیا نمایش ناكات، به‌شێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی شاردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی وڵاته. كه‌چی به‌رپرسانی ئێران وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و توانا سه‌ربازییانه‌یان پیشان بده‌ن، به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌ترسێت و هێرشیان ناكاته سه‌ر، ئه‌وه‌یش تێڕوانینێكی لۆژیكی و پسپۆڕانه نییه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئێسته لیژنه‌یه‌ك سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ئاخۆ تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئێران كه دروشمی له‌ناوبردنی ئیسڕائیلیان له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كان نووسیوه، یاخود هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی سوپای پاسداران له دژی هه‌ندێك له وڵاتانی ناوچه‌كه، ده‌شێ وه‌ك پێشێلكردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی 5+1 هه‌ژمار بكرێت.
سه‌رچاوه/ دویچه‌وێله
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
