شبكة لالش الاعلامية

سکرتێرێ گشتی UN بۆ بارزانی: حەزدکەین لگەل ته‌ کاربکەین

سکرتێرێ گشتی UN بۆ بارزانی: حەزدکەین لگەل ته‌ کاربکەین

رووداو – هەولێر 

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، “خۆم و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان حەزدەكەین لەگەڵ مەسعود بارزانی، كاربكەین بۆ مسۆگەركردنی ئاشتی لە عێراق، هەرێمی كوردستان، ناوچەكە و جیهان”.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەنتۆنیۆ  گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی نامەی پیرۆزبایی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە کە بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی وەکو سکرتێری گشتی رێکخراوەکە ئاراستەی کردبوو، گۆتێرێز نووسیویەتی “سوپاسی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان دەکەم، رێز و پێزانینم بۆ قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ هەیە”.

گۆتێرێز گوتوویەتی”هەموو لایەك لە رووبەڕووبوونەوەییەكی سەخت و مێژوویی تەحەدییاتەكاندان و تیرۆر و هزری توندڕەوی بەنیازە وڵاتان لەیەكتر دوور بكاتەوە”.

ئەوەیشی راگەیاندووە كە “خۆی و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان حەزدەكەن لەگەڵ بارزانی كاربكەن بۆ مسۆگەركردنی ئاشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان”. 

هەر لە نامەكەیدا سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دابینكردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ئەركێكی مێژوویی لە قەڵەمداوە و بۆ ئەو مەبەستەیش دەیەوێ لە نزیكەوە هاوكار و هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ بارزانی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانا لێبۆرينێ بۆ 1659 كه‌سان ده‌ركر

Lalish Duhok

جێگرێ سەرۆکێ پەلەمانێ ئەورۆپا پشتەڤانێ رێفراندۆما ھەرێمێ یە

Lalish Duhok

كۆمپانییا شیفرۆن یا ئه‌مریكى چالاكیێن خوه‌ ل هه‌رێمێ ده‌ست پێ كرن

Lalish Duhok