شبكة لالش الاعلامية

ب فەرمی داخوازا دامەزراندنا سێ ئێكه‌مێن زانكۆ و پەیمانگاهان دئێته‌ كرن

ب فەرمی داخوازا دامەزراندنا سێ ئێكه‌مێن زانكۆ و پەیمانگاهان دئێته‌ كرن  

K24 – ھەولێر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواى دامەزراندنى دەرچوانى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى ساڵى خوێندنى (2014-2015) دەکات.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: “وەزارەتەکەمان لە نووسراوێكدا بە ژمارە (2161) كە دوێنێ دووشەممە 6 شوباتی 2017، بە واژووی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان دەرچووەو بۆسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرزكراوەتەوە، تیایدا داواى دامەزراندنى دەرچوانى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى ساڵى خوێندنى (2014-2015) دەکات، كە ژمارەکەیان (1197)دەرچووە”.

گوتیشی: “لەکاتى دامەزراندنى دەرچوانى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى ساڵى خوێندنى (2013-2014)، كە (1433) دەرچوو بوو، لە فرمانى دامەزراندنەکەیاندا ئاماژە بۆ ئەوە کرابوو، کە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى بودجەى ساڵى (2016)دا میلاکى پێویست بۆ سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2014-2015) دابین دەکات”.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەدا گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەڵێ: “بەهۆى ئەوەى ماوەى دوو ساڵە دامەزراندنى (معید)ەکان راگیراوە و، (معید)ەکانى پێشتریش کە دامەزرابون لە ئێستادا زۆربەیان لە خوێندنى باڵا ماستەر وەرگیراون بۆیە کۆلێژ و پەیمانگەکان پێویستییەکى زۆریان بە دامەزراندنى ئەم (معید)انە هەیە، هەربۆیە وەزارەتەکەمان داواى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2014-2015) دەکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مووچەیێ هه‌یڤا دو یێ وانەبێژان دێ هێته‌ دابەشکرن

Lalish Duhok

برياره‌ك ل دۆر مووچێن كه‌رتێ له‌شكرى هاته‌ دان

Lalish Duhok

دەمێ‌ ئاوارێن عەرەب ژ كەمپان دەردكەڤن خیڤەتان وێران دكن

Lalish Duhok