به‌رپرسه‌ك: بارزانی لگه‌ل پێكهاتێن باژێرێ شاری كه‌ركوكێ دێ كۆم بت
ZNA – هه‌ولێر
به‌رپرسی لقی سێى پارتی له كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات، كه بڕیاره مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك كۆببێته‌وه و گوی له داواكاری و پێشنیاره‌كانیان بكات.
د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێى پارتی لە کەرکووک رایگه‌یاندوه: پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵ و ریش سپی و سه‌رۆك هۆزی شاره‌كه له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد و داوای بینینی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌ریمیان كرد، له ئێستاشدا پاش ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و داواییهیی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌مان به كورد توركمان و عه‌ره‌ب و سریان و كلد و مه‌سیحیه‌كانه‌وه گه‌یانده مه‌كته‌بی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، به‌ڕیزیشیان خۆشحاڵ بووە لەگەڵ گشت پێکھاتەکانی کەرکووک کۆ ببێتەوە و گوێ لە داوەکارییەکانیان بگرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی گوتی: ڕۆژی کۆبوونەوەکەی “سەرۆک مه‌سعود بارزانی” لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک دیاری نەکراوە، بەڵام دانیشتنەکە ئەنجام دەدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
