شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا:نهۆ پشته‌ڤانيا کوردان دکەین بۆ جێبەجێکرنا دەستوورێ عێراقێ

ئەمریکا:نهۆ پشته‌ڤانيا کوردان دکەین بۆ جێبەجێکرنا دەستوورێ عێراقێ
ZNA-هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پشتیوانی کورد بووین و هەر بە پشتیوانیشی دەمێننەوە.

ریکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئێستا پشتیوانی کورد دەکەن بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، کە هەرگیز بەتەواوی جێبەجێنەکراوە و ئەگەر جێبەجێبکرێ هەندێ لە داخوازییەکانی کورد دەهێنێتەدی.

رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە دامەزراوەی ئەتڵانتیک کاونسڵ رایگەیاند، سیاسەتی ئەمریکا هەمیشە عێراقێکی یەکگرتوو بووە، بەڵام گشتپرسیی سەربەخۆیی کە بەرپرسانی کورد لە هەرێمی کوردستان ئانجامیاندا، پارچەپارچەکردنی ئەو عێراقە یەکگرتووە بوو، ئێستاش کار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەکەین لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی دڵنیابین هەردوولا پێکەوە دەمێننەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت “ئێمە پشتگیری نە‌هێشتنی ئاڵۆزییەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆ دەکەین بەپێی دەستووری عێراق، کە هەرگیز بە تەواوی جێبەجێنەکراوە”.

رێکس تیلەرسن راشیگەیاند، ئێمە لە پشتی کورد بووین و هەرواش دەمێنینەوە، بۆ ئەوەی پشتوانیان بین بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، کە ئەگەر بە تەواوی جێبەجێبکرێ ئەوە دەست دەخاتە سەر ژمارەیەک لە داوا و سکاڵاکانی گەلی کورد کە پێشتر هەیانبووە و هیواخوازین ئەو سیاسەتەش ببێتە هۆی یەکگرتوویی عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی دێ سەرپەرشتییا بەرهنگاربوونا گوهۆرینێن سەقایی كەت

Lalish Duhok

ئەمریکا: بەغدادی نەھاتییە کوشتن

Lalish Duhok

سەرکردەیەکی پارتی بۆ خۆبەخشەكانی کەرکووک: فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن رووداو – كەركووك سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەگەر ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی نێو شاری کەرکووک بێنە ژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکان، بەزووترین کات رەوشی کەرکووک کۆنترۆڵ دەکرێتەوە. مام هێرش جەباری، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، وەکو هەمیشە چەندین هاونیشتمانی خۆبەخشانە هاتنە مەیدانەکە و دژی داعش شەڕدەکەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمانە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆبەخشانە بە فەرمانی فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکان بجووڵینەوە، بەهیچ جۆرێک ئەو جۆرە شەڕانە درێژە ناکێشن و بەزووترین كات کۆنترۆڵ دەکرێن”. هێرش جەباری گوتیشی:” بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی کەرکووک و سەلامەتی گیانیان، داوا لە پێشمەرگە خۆبەخشەکان دەکەین، رەچاوی فەرمانە سەربازییەکان بکەن و بە حەماسەت شەڕنەکەن”.

Lalish Duhok