شبكة لالش الاعلامية

داخوازا ڤه‌كرنا رێيا دناڤبه‌را دهۆك – نەینەوا دا دئێته‌ كرن

داخوازا ڤه‌كرنا رێيا دناڤبه‌را دهۆك – نەینەوا دا دئێته‌ كرن

رووداو- دهۆک

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، داوایان لە بەرپرسانی بەغدا ‌و هەرێمی كوردستانیش كردووە كار بكەن، بۆ كردنەوەی رێگای دهۆك – نەینەوا‌ ‌و دەشڵێت “پارێزگاری دهۆك رەزامەندی داوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بەغدا رێگرە”.

بەشار كیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “هاتووچۆی بازرگانی لەنێوان پارێزگای دهۆك ‌و نەینەوا، ماوەیەكی زۆرە راوەستاوە، هەر بۆیە لەلایەن خەڵكی نەینەوا ‌و دهۆكیشەوە چەندین جار داوامان لێكراوە كار بكەین بۆ كردنەوەی ئەو رێگایە، بەڵام بەرپرسانی بەغدا رێگرن ، پارێزگاری دهۆك رێگر نییە‌ و رەزامەندی داوە، بەڵام بەرپرسانی بەغدا تاوەكو ئێستا رێگرن ‌و دەڵێن پێویستمان بەهێزی زیاترە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو رێگایە”.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەوەشی خستەڕوو ئەو رێگایە بەتەواوەتی دانەخراوە ‌و رۆژانە هاتووچۆیەكی كەمی تێدا دەكرێت. بەگوتەی ئەو “داخستنەكە زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانییە، ئەوەش بۆ خەڵكی هەر دوو پارێزگاكە گرفتێكی گەورەیە، ئێمەش لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ كردنەوەی ئەو رێگایە”.

لەنێوان پارێزگای نەینەوا ‌و دهۆك دوو رێگا هەیە، یەكێكیان لەگەڵ هاتنی داعش بۆ عێراق لە ساڵی 2014وە داخراوە، ئەو دیكەشیان كە بە رێگای ناوەران – شێخان ناسراوە، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵەوە داخراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تێ رۆژێن بێهنڤه‌دانا جه‌ژنا قوربانێ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

70% یا كه‌سێن ئیرانێ ل مه‌ها بۆری سێداره‌داین كورد بوون

Lalish Duhok

خشتێ پێدانا کارەبێ دئێته‌ گهۆرين

Lalish Duhok