شبكة لالش الاعلامية

عەبادی: نهۆ هوربینينێ ل دوو وەزارەتێن هەرێما کوردستانێ دکەین

عەبادی: نهۆ هوربینينێ ل دوو وەزارەتێن هەرێما کوردستانێ دکەین

رووداو- هەولێر

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت ، رێککەوتووین لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندیمان هەبێت. گوتیشی: “بەرپرسان لە هەرێمی کوردستان پێیان گووتم، کەسانێک هەن سێ مووچە وەردەگرن”.

حەیدەر عەبادی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بە هەرێمی کوردستان و داهاتووی پەیوەندییەکان کرد و گوتی: “رێککەوتووین پەیوەندی تەکنیکی و پیشەییمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت ، لاریم لە ئەنجامدانی دیداری سیاسی نییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لە قۆناخی داهاتوودا گفتوگۆی سیاسی دەکەین”.

حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەکرد کە ، داوای لە وەزارتە پەیوەندارەکان کردووە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گوتی: “ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانمان لایە و وردبینی لەسەر دەکەین ، ئێستا وردبینی لە فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دەکەین و داوا لە هەرێمی کوردستان هاوکاری تەواومان بکات”.

عەبادی هەروەها گوتی: “بەرپرسان لە هەرێمی کوردستان پێیان گووتم، کەسانێک هەن سێ مووچە وەردەگرن”.

لەبارەی کێشەکان لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان عەبادی گوتی: “پێویستە هەرێمی کوردستان لەبواری نەوت هاوکاریمان بکات ، ئەو نەوتەی ئێستا هەرێمی کوردستان هەناردەی دەکات بە زیادەوە بەشی مووچەی فەرمانبەران دەکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌ستكاری دمووچێ كه‌سوكارێن شه‌هید و ئه‌نفالكريان دا نائێته‌ كرن 

Lalish Duhok

دئێك سالدا 55 هزار و 896 هه‌ڤژینى و 13 هزار و 967 ژێك جوودابوون هاتینه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok

هه‌ڤپەیمانیا نێڤ دەولەتی ده‌ربارەی رزگارکرنا فەللوجه‌ لێدوانه‌كێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok