شبكة لالش الاعلامية

وه‌زاره‌تى دارایى هیچ بڕەپارەیەکی لە بەغداوە پێنەگەیشتووە.. لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێ

وه‌زاره‌تى دارایى هیچ بڕەپارەیەکی لە بەغداوە پێنەگەیشتووە.. لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێ

هەولێر- KDP.info-  وێڕای دڵنایکردنەوەی فەرمانبەر و مووچەخۆران لە دابەشکردنی مووچە، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕایدەگەیێنێت، بۆ دابه‌شكردنى مووچه، وەزارەتەکەیان هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كى له‌ به‌غداوه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌‌.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێدراوە:

یه‌كه‌م: رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 25/ 1/2018، بڕى(250) دووسه‌د و په‌نجا ملیار دینار له‌ بانكى ناوەندیی به‌غدا نێردراوه‌ بۆ لقی بانكى ناوەندیی عێراق له‌ هه‌ولێر، ئه‌م بانكه‌  په‌یوه‌ندى به‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ و، كاره‌كانیان له‌ژێر بڕیارى بانكى  ناوەندیدایه‌.
دووه‌م: وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێم هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كى له‌ به‌غداوه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌، به‌ڵكو لیژنه‌كانى  پێكهاتوو له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به‌رده‌وامن له‌ وردبینى له ‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه‌ له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه،‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ و هه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ بێت، وه‌زاره‌تمان رایده‌گه‌یێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كا بلند یا ئێكه‌تییا ئه‌ورۆپا دێ سه‌ره‌دانا هه‌رێمێ كه‌ت

Lalish Duhok

ئەمریکا 54 ھه‌مەرێن پێشکەفتى دده‌تە پێشمەرگەى

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ بۆ جارا ئێكێ رێزبه‌ندیا قۆتابخانه‌یێن حكومى رادگه‌هینیت

Lalish Duhok