شبكة لالش الاعلامية

داوى زانیاری ده‌ربارەی رەوشا عەفرینێ دئێنه‌ ئاشكه‌راكرن 

داوى زانیاری ده‌ربارەی رەوشا عەفرینێ دئێنه‌ ئاشكه‌راكرن 

‌سپى:
وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل_یەپەگە لەعفرین ڕایگەیاند، مەترسی لەسەر عفرین ڕووی لەزیادبوون كردووە و دەڵێت “گرنگە ڕاپەرین بكرێت و بڕژێنە سەر شەقامەكان‌و بەردەوام بن لە چالاكی”.

بروسك حەسەكە، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل_یەپەگە بۆ ئاژانسی فورات رایگەیاند “دەوڵەتی توركیا لەگەڵ ٥٠ هەزار چەتە و هێزە تایبەتەكانیدا و بە پێشكەوتووترین تەكنەلۆژیای سەربازی و فڕۆكەی جەنگیی ئێف ١٦ شەڕ لە دژی عەفرین دەكات، كە ماوەی ٥٢ ڕۆژە هێرش دەكەنە سەر عفرین ‌و یەپەگە و یەپەژە ماوەی ٧ ساڵە لەتێكۆشاندان لەسەر بنەمای خۆپاراستن”.

وتەبێژی یەپەگە ئەوەشی راگەیاند “ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت بۆ خۆپاراستن و پاراستنی كۆمەڵگا و خاكەكەیەتی، یەپەگە / یەپەژە لە دژی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك‌و چەتەكانی، لەهەوڵدایە عفرین بپارێزێت و ڕێگا لە داگیركردنی عەفرین بگرێت”.

هەروەها رایگەیاند، كە “تەكنەلۆژیای سەربازی و سوپا و ئەو دەوڵەتانەی لە دژی ئێمە شەڕ دەكەن، تەنیا توانایی و تەكنەلۆژیا و هێزی دەوڵەتێك و دوو دەوڵەت، سوپایەك و دوو سوپا نییە، كە هێرش دەكەنە سەر گەل و كچ و كوڕی عەفرین، ئەو هێرش و شەڕانە لە ئاستی شەڕی دەوڵەتەكانە لەدژی یەكتر”.

وتیشی “ڕوونە كە ئێمە بەرامبەر ئەو دوژمنە گەورەیە، لە ئاستێكی باڵاداین و دۆخ و باڵادەستییەكی بەهێزمان هەیە، كە دوژمن بەو هێزە گەورەیەوە و لەگەڵ ٥٠ هەزار چەتە و هێزە تایبەتەكانی، تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و فڕۆكەی ئێف ١٦ لە دژی ئێمە بەكار دەهێنێت، ئێمە سوپا نین، بەڵكو هێزێكی خۆپاراستنین‌و لەگەڵ كۆمەڵگەكەی خۆمانداین”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەوە ڕاستە لەدوای ئەو بەرخۆدانە گەورەیە، كە بە بەرخۆدانی سەردەم ناوبانگی دەركردووە، لەقۆڵێكەوە كیلۆمەتر و نیوێك بۆ دوو كیلۆمەتر لە عەفرینەوە دوورن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە، كە هەموو شتێك كۆتایی پێهاتبێت، چونكە ئەو قۆڵە، كە باسی دەكەین، دەكەوێتە ناوچەی شەراو لەوێیەوە لەعفرین نزیكبوونەتەوە، لە قۆڵی جندرێسەوە ٥ بۆ ٦ كیلۆمەتر لەعفرینەوە دوورن، ناوچەكانی ماباتا، شێراوا، ناوەندی عفرین‌و گوندەكانی ئەو ناوچانە، گوندەكانی ناوچەی بلبلێ، ڕاجۆ، شێراوا و شییە لەدەستی ئێمەدان، بۆ ئەوەش لەمەودوا قۆناغێكی نوێ، شەڕێكی نوێ و سوپرایزێكی نوێ لە بەرانبەردەوڵەتی توركدا ڕوو دەدات، بە تایبەتی لە شەڕی شارەكاندا، چونكە تاوەكو ئێستا ئێمە لە شاخەكان و دەشتاییەكاندا شەڕمان كردووە، بەڵام لەمەودوا هاوكات لە شاخ و دەشتەكان، لە ناو شار و گوندەكاندا شەڕ دەكەین و بۆ ئەو شەڕەش، توانا جۆراجۆرەكانمان بەهێزتر دەكەین”, حەسەكە وای وت.

بروسك حەسەكە ئەوەشی وت “بە ئیرادەیەكی بەهێزتر، بە ورەیەكی بەرزتر، بە ورەی گەلەكەمان، بە تایبەتی ورە و پشتیوانیی گەلەكەمان لە باكووری سوریا لە ناوچەكانی كانتۆنی شەهبا، ئاوی فورات، قامیشلۆ، حەسەكە و جزیر، لە عەفرین، دەبێتە سەرچاوەی سەرەكیی ورە بۆ ئێمە و هێزەكانی یەپەگە / یەیەژە. لەبەر ئەوەش هەرگیز ورەمان دانابەزێت و پشت ئەستوور دەبین بە ورەی گەلەكەمان و لەمەودواش شەڕ بەردەوام دەبێت. مەترسییەكان چین؟ بێگومان دەوڵەتی تورك لە دوای ئەوەی بەنداوی مەیدانكێی داگیركرد، ئاوی خواردنەوەی گەلی بڕی، هێڵەكانی تەلەفونی بڕی، ئەو گوشارە زۆرانە هەمووی بۆ ئەوەیە گەلەكەمان ناچاری كۆچكردن بكەن، بەڵام لەوەدا سەركەوتو نابن”.

وتیشی “زۆر جار چەكی قەدەغەكراوی بەرمیلییان لە دژی گەل بەكارهێنا، بە چەكی قورسی وەك تۆپی ئۆبیس، بە تۆپخانە و تانك بۆردومانیان ئەنجامدا، یانی هەموو شێوازێكی شەڕی قورسیان لە دژی گەل ئەنجامدا بۆ ئەوەی گەل ئاوارە و كۆچبەر بكەن، بەڵام گەل كۆچی نەكرد. ئێستاش شێوازێكی زۆر چەپەڵتر لە دژی گەل بەكار دەهێنن، واتە ئەو سەرچاوانەی كە گەلی لەسەر دەژین دەبڕن، ئێستا ئاو، نان، خواردنی گەلیان بڕیوە. ئەوە یارییەكی چەپەڵە. دەبێت ڕای گشتی و دەوڵەتەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوە ئاگادار بن. سەرباری ئەو هێرشە قورسانەش بە بۆمبی بەرمیلی، بەڵام هەرگیز گەلی ورەی بەرنەدا. هێزەكانی یەپەگە / یەپەژ هێز و ورە لەوە وەردەگرن و ئەوەش بناغەی سەرەكییە و بێگومان بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ی بۆ خه‌زعه‌لی: فه‌رموو خوه‌ تاقی بكه‌

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ په‌رله‌مانێ ئه‌ورووپا: ئه‌رووپا دێ به‌رده‌وام بت ل هاريكاريكرنا پيێشمه‌رگه‌ى

Lalish Duhok

راگەهاندنه‌ك ژ ئەنجوومەنێ ئاسایشا هەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok