توركیا ئاخا هەرێمێ بەزاند
سپى:
ماوەی دوو ڕۆژە سوپای توركیا پێشڕەوی زیاتریان بۆ ناوخاكی هەرێم كردووە و قایمقامی قەزای سۆرانیش ڕایدەگەیەنێت، “سوپای توركیا كیلۆمەترێكی دیكە هاتوونەتە ناوچەكەوە”.
كرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، “ماوەی مانگ و نیوێكە سوپای توركیا چەند كیلۆمەترێك هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، لەسەر سنورەكانی نزیك ناوچەی خواكوڕك لە زنجیرە چیاكانی گوندی ڕووبارۆك بە ئاڕاستەی گەلی ڕەش جێگیربوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی دوو ڕۆژە سوپاكە كیلۆمەترێكی دیكە پێشڕەویان كردووە، ژمارەی هێزەكانیشی زیادیكردووە تا ئێستا ڕوون نیە ئامانجەكەیان چیە، وتیشی، “لەو ناوچەیەی سوپای توركیا پێشڕەوی كردووە، هەندێك سەنگەریان زیادكردووە، لە دیوی توركیاشەوە بە تانك و تۆپخانە پشتیوانی دەكرێن، بەردەوامیش فڕۆكەكانی بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا دەسوڕێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دۆخە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی زۆری لای خەڵكی ناوچەكە دروستكردووە چونكە لەو ناوچەیە چەندین جار ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە لەنێوان سوپای توركیاو هێزەكانی پەكەكە و وایكردووە خەڵكی ئەو ناوچەیە كاروبارییان سست ببێت و نەتوانن ڕوو لە كێڵگەكانیان بكەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
