شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پەروەردێ روونکرنه‌كێ دەربارەی دابەشکرنا مووچەى ژلایێ بەغدا ڤه‌ دده‌ت

وەزارەتا پەروەردێ روونکرنه‌كێ دەربارەی دابەشکرنا مووچەى ژلایێ بەغدا ڤه‌ دده‌ت

باسنيوز:

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە ڕای دەگەیەنێت، تا ئێستا ھیچ نووسراوێک یان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە پێ نەگەیشتووە.

د. یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە لەسەر دەنگۆی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ وەزارەتەکەی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”نە ئاگام لەو بابەتە ھەیە، نە کەسیش پێی گوتووم، چونکە ھێشتا وردبینی لەلای ئێمە تەواو نەبووە، ئەو لێژنەی بەغداش کە بۆ وردبینی ھاتوون، لە پەروەردەوە بۆ ئەو پەروەردە دەڕۆن و پرسیار دەکەن“.

بەڕێوەبەرە گشتییەکەی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە ”تەنیا لە ڕاگەیاندنەکانەوە وەک خەڵکی گوێمان لێ بووە، ئەگەر نا ھیچ نووسراوێک یان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لەسەر ئەو بابەتە بۆ نەهاتووە“.

لەبارەی تەواو بوونی پرۆسەی وردبینی لە وەزارەتەکەدا گوتی: ”دیار نییە وردبینییەکە کەی تەواو دەبێت؟ چونکە ھەر جارێک شتێک داوا دەکەن، ھەروەھا بەقسەی خۆیان ئەوان لە وردبینیی وەزارەتەکان بەردەوام دەبن، بۆیە ئەوان وادەیەکت پێ ناڵێن کە چەندی دیکە وردبینیەکە تەواو دەبێت“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دکتۆرە ڤیان حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە مووچەی وەزارەتەکانی تەندرووستی و پەروەردە لەلایەن بەغداوە خەرج دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سالم شەبەک:یادداشتا مالیکی رەت دكه‌ين

Lalish Duhok

جۆن کێری: چارەسەرییا دو دەولەتان رێکا ئێکانەیە بۆ ئاشتیا فەلەستینی – ئسرائیلی

Lalish Duhok

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ی: گاڤا ئێكێ یا رزگاركرنا مووسلێ كونترۆلكرنا ده‌شتا نه‌ینه‌وایه‌

Lalish Duhok