شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی: زیانپێکەفتيێن لافاوا دهۆکێ دێ قەرەبوو كه‌ين

نێچیرڤان بارزانی: زیانپێکەفتيێن لافاوا دهۆکێ دێ قەرەبوو كه‌ين

باسنيوز:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری دهۆک، دەکەنەوە.

رۆژی یەکشەممە 6/5/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک سەردانی شوێنی لافاوەکەی کرد.

نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی دا حکوومەت لێکۆڵینەوە لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئەو لافاوە بکات و رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکاتەوە.

درەنگانی شەوی شەممە بەهۆی ارانێکی بەخوڕەوە، لافاو لە چەند ناوچەیەکی شاری دهۆک و شارۆچکەی دایدە دروست بوو و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا، کە تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، کە هاوکات جێگری سەرۆکیپارتی دیموکراتی کوردستانە، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە حزبەکەی ”بەهێزەوە“ بەشداریی هەڵبژاردنەکە دەکات.

جێگری سەرۆکی پارتی پێی وایە قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکە بۆ گەلی کوردستان زەحمەتە و بە پێویستی زانی نوێنەرانی کورد، کە لە لیستە جیاوازەکانەوە دەردەچن و دەچنە پەرلەمانی عێراق، یەکگرتوو بن و بە یەکدەنگییەوە کار بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دراڤێ سێ هه‌يڤێن مامۆستایان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

کۆمیسیۆن ژمارا دەنگدەرێن عێراقێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok

یوئێن: پاقژكرنا عێراق و سووریايێ ژ چەکى، 50 سال دڤێن

Lalish Duhok