شبكة لالش الاعلامية

جەبار یاوەر: هەماهەنگی و هاريكاريا ناڤبه‌را پێشمەرگەى و هه‌ڤپەیمانان دا هەر بەردەوامە

جەبار یاوەر: هەماهەنگی و هاريكاريا ناڤبه‌را پێشمەرگەى و هه‌ڤپەیمانان دا هەر بەردەوامە
باسنيوز:
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، چەكدارانی داعش لە عێراق كۆتاییان پێ نەهاتووە و تا ئێستاش هەر مەترسییان لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق هەرماوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “پێشمەرگە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە جەنگی دژ بە داعش بەردەوامە”.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “چەند گرووپێكی داعش، لە چەند ناوچەیەكی عێراق هێشتا هەر ماون و لەگەڵ پاشماوەكانی دیكەی گرووپە تیرۆریستییەكان یەكیان گرتووە و هێشتا مەترسییان لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە”.

ماوەیەكە چەكدارانی داعش لە نێوان هەر سێ پارێزگای سەلاحەدین، دیالە و كەركووك، جموجووڵەكانیان زیادی كردووە و بە گوتەی جەبار یاوەر ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە تەنیا وەكوو خەلافەت لە شارەكان كۆتایی هاتووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌رله‌مانى بێنڤه‌دان راگه‌هاند

Lalish Duhok

برێت مەکگۆرک سه‌ره‌دانا هێزێن پێشمەرگەی ل خازر كر

Lalish Duhok

هه‌ڤپەيمان: هێزێن ئەمریکى دێ ل عێراقێ مينن  

Lalish Duhok