ب هه‌زاران ده‌نگده‌رێن عێراقێ و كوردستانێ ژمافێ ده‌نگدانێ بێ به‌هربوون
باسنيوز:
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سندووقى ده‌نگدان له وڵاتى سعوودییه دانه‌نراوه، سبه‌ینێ له ده‌نگدانى گشتیی‌دا به‌هه‌زاران عومره‌كار كه ئێستا له‌و وڵاته‌ن، له مافى ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن.
مه‌ریوان نه‌قشه‌بندی، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان، ڕای گه‌یاند، له ده‌نگدانى گشتیی‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه سبه‌ینێ به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌هه‌زاران هاووڵاتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له مافى ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، ڕوونی كرده‌وه، كه لەبەرئەوەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق بنکەی دەنگدانی لە سعوودیە نەکردووه‌تەوە، سبەینێی بەھەزاران عومرەکاری عیراق و سەدان عومرەکاری کوردستان کەئێستا لەو وڵاته‌ن، لەمافی دەنگدان بێبەش دەبن.
دوێنێ ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕێوه چوو، كه هاوكات له وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش، هاووڵاتییه عێراقییه‌كان ده‌نگیان دا.
بڕیاریشه سبه‌ینێ شه‌ممه 12/ 5/ 2018، ده‌نگدانى تایبه‌ت له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه بچێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
