شبكة لالش الاعلامية

بەغدا ستەمه‌كا دی ل جۆتیارێن ھەرێما كوردستانێ دكت

بەغدا ستەمه‌كا دی ل جۆتیارێن ھەرێما كوردستانێ دكت

هەولێر-KDP.info-

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان دەڵێت، بەغدا لە وەرگرتنی گەنمی جووتیاراندا جیاكاری دەكات و ئاشكرای كرد، ئەمساڵ تەنیا ٣٢٣ ھەزار تۆن گەنم لە ھەرێمی كوردستان دەكڕێت، لە كاتێكدا مافی ھەرێمی كوردستان زۆر لەوە زیاترە.

ساڵانە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە مەبەستی دابەشكردنی ئارد بەسەر ھاووڵاتیاندا، رێژەیەكی بەرچاو لە گەنمی جووتیاران دەكڕێتەوە. لەو بارەیەوە، نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، “وەزارەتی بازرگانیی عێراق رێژەی وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی دیاری كردووە كە بۆ ئەمساڵ ٣٢٣ ھەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت، لەو ژمارەیە سەد ھەزار تۆن بۆ پارێزگای ھەولێر و ١٠٨ ھەزار تۆن بۆ پارێزگای دھۆك و ١١٥ھەزاریش بۆ پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە سەد ھزار تۆن گەنمیش لە سایلۆی مەخموور وەردەگیرێت، بەڵام ئەوەی مەخموور لەسەر پارێزگای نەینەوایە، نرخەكەیشی دیاریكراوە، بۆ گەنمی نمرە یەك ٥٦٠ ھەزار دینارە و بۆ نمرە دوو ٤٨٠ ھەزار و بۆ تۆنێك گەنمی نمرە سێش ٤٢٠ ھەزار دینار دیاری كراوە، كە بە گوێرەی وەرزی دروێنە بەرھەم وەردەگیرێت و ھەر پارێزگایەك بەرھەمەكەی ئامادە بێت، رۆژی رادەستكردنی گەنم بە سایلۆكان، دیاری دەكرێت، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دوای جەژن دەست بە وەرگرتنی بەرھەمی گەنم دەكرێت”.

وەكچۆن لە زۆر بابەتی دیكەدا بەغدا ستەمی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، پرسی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانیشی بە سیاسی كردووە و رێژەی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر كەم كراوەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان روونی كردەوە، “ئەو رێژەیەی بۆ ھەرێمی كوردستان دانراوە، بەپێی پێویست و مافی ھەرێم نییە، چونكە بۆ ئەمساڵ ١٢% دانراوە لەو رێژەیەی وەزارەتی بازرگانی بۆ وەرگرتنی گەنم دیاری كردووە، ئەمەیش غەدرێكی دیكەیە لە جووتیارانی ھەرێمی دەكرێت، لەبەر ئەوەی پشكی ھەرێم لە بودجەدا چەند دانراوە ئەوەندەیش پشكی گەنم دانراوە، بەڵام پێشتر ١٧%ی كۆی گەنمی جووتیارانی عێراق، بۆ ھەرێمی كوردستان دیاری كرابوو و ئەمە بڕیاری حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق بوو، چونكە پێشتر بە رێژە نەبوو، بەوەی كە گەنم دەكڕدرێت و دەدرێت بە بریكاری خۆراك بۆ دابەشكردن بەسەر ھاووڵاتیاندا، ئەمەیش پەیوەستە بە ھاووڵاتیان نەك لە سەدا چەند دیاری دەكرێت”.

ھەرێمی كوردستان كە خاكێكی لەباری بۆ بەرھەمھێنانی دانەوێڵە ھەیە و زۆربەی ناوچەكانی لە ڕووی زانستییەوە ناوچەی مسۆگەر و نیمچە مسۆگەرن بۆ بارانبارین، سەدان ھەزار تۆن بەرھەمی ھەیە، بەڵام بە ھۆی خەرجنەكردنی پارەی كڕینی گەنمەوە، جووتیاران متمانەیان بە حكوومەتی عێراق نەماوە تا بەرھەمەكانیانی رادەست بكەن. نەوزاد ئەدھەم ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، “كەمیی رێژەی بارانبارین، كاریگەری لەسەر كەمبوونی بەرھەمی گەنمی ھەرێمی كوردستان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ٣٥%ی جووتیاران بۆ ئاودانی گەنم پشت بە سیستمی نوێی رشاندن بە ئامێر دەبەستن، بەڵام كاریگەرییشی ھەیە، بە گوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ كە بە ئێمە دراوە، بەرھەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان ٨٠٠ ھەزار تۆن دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

توركیا جهێن په‌كه‌كێ ل سنۆرێ ئامێدیێ بۆمبه‌باران كرن

Lalish Duhok

ئومێد خۆشناو: خەلک ب رێيا دەنگدانێ دێ خیانەتکه‌رێن ١٦ی ئۆکتۆبەرێ سزاده‌ن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى: سەرۆکاتیا هەرێمێ سیهوانا کۆمکرنا هەمیانە

Lalish Duhok