شبكة لالش الاعلامية

کۆمسیۆن: 38 قەوارا بۆ هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ خۆ تۆمارکرينه‌

کۆمسیۆن: 38 قەوارا بۆ هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ خۆ تۆمارکرينه‌

باسنيوز:

گوتەبێژی کۆیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە تا ئێستا 38 قەوارەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خۆیان تۆمار کردووە، هەورەها داوای ٣ قەوارەی سیاسیش ڕەت کراونەتەوە.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “تا ئێستا ٣٨ قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە و سێ قەوارەش بەهۆی تەواونەبوونی ئەو مەرجانەی کە کۆمسیۆن بۆی داناون، داواکەیان ڕەت کراوەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەمڕۆش ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆ دەبێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار بدات ئاخۆ ماوەی تۆمارکردنی قەوارەکان درێژ دەکەنەوە یان نا، چونکە ٢٠\٦\٢٠١٨ کە دەکاتە ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی تۆمارکردنی قەوارە هاوپەیمانییەکانە”.

گوتەبێژەکەی کۆمیسیۆن گوتیشی: “دوای هەنگاوی تۆمار ناوی کردنی قەوارەکان، ئەوا هەنگاوی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکان و بەربژاردنیانە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات”.

بە بڕیاری نێچێرڤان بارزانی ڕێکەوتی 2018/9/30 ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيرۆ ساليادا رۆژا رۆژنامه‌گه‌ريا كوردی یه‌

Lalish Duhok

حكوومه‌تا هه‌رێمێ بریار دا 500 ملیارێن قه‌رێن بانكێن ئه‌هلی بده‌ت

Lalish Duhok

حکوومەتا ھەرێمێ کێشا قوتابيێن ئاوارە چارەسه‌ر دكت

Lalish Duhok