شبكة لالش الاعلامية

به‌رى هه‌وا بانگەشا هەلبژارتنان پەرلەمانێ کوردستانێ دێ كۆم بت 

به‌رى هه‌وا بانگەشا هەلبژارتنان پەرلەمانێ کوردستانێ دێ كۆم بت 
رووداو-هەولێر

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێش دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، دانیشتنێكی پەرلەمان دەكرێت ‌و دەشڵێت “ئەگەر لەكاتی بانگەشە دانیشتنیش بكرێت، ئەوا دانیشتنەكە نائاسایی دەبێت”.

بێگەرد تاڵەبانی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “پێش دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ گفتوگۆی چەند پڕۆژەیاسایەك بڕیارە دانیشتنێك بكرێت، جا فریای چی دەكەوین، ئەوەیان ئەو كاتە دیار دەبێت”.

لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، جێگری دوومی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان گوتی “ئەگەر لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دانیشتنی پەرلەمانیش بكرێت، دانیشتنەكە نائاسایی دەبێت، چونكە لە 6ـی مانگی 9 پشووی پەرلەمان دەستپێدەكات، هەر دانیشتنێكیش لەكاتی پشوودا بكرێت بە نائاسایی ناودەبرێت”.

دوای درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی، بۆ دوو وەرزی یاسادانان، ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان دەتوانێ‌ تاوەكو 6-11-2018، دانیشتنەكانی بەردەوام بێت. لەكاتێكدا لەم خولەی پەرلەماندا نزیكەی 20 پرۆژەیاسا پەسەند كراوە، بڕیاریشە لە 30-9-2018 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، لە 5-9-2018 ماوەی بانگەشە دەستپێدەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باراك ئۆباما: هه‌تا نها 120 سه‌ركرده‌یێن داعشی هاتینه‌ كوشتن

Lalish Duhok

خوارنا سێڤێ دژی پەنجەشێرێیە و ژ بۆ ژنێن دووگیان پێدڤیە بێ قەشر بهێتە خوارن

Lalish Duhok

پلێن گه‌رمێ دێ چنه‌ بن سفرێ

Lalish Duhok