شبكة لالش الاعلامية

دابەشکرنا پارچێن ئه‌ردى دێ دەست پێ كت

دابەشکرنا پارچێن ئه‌ردى دەست پێ كت

SNN:
ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەوادەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەستپێدەکاتەوەو بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ١١٥ پارچە زەوی لەرێورەسمێکدا لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون بەسەر خانەوادەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

ئەدیب ڕەشید، بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند:” بڕیارە ئەمڕۆ ٢٣ی ٩ی ٢٠١٨ لەرێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم، لەسەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون دەست بەدابەشکردنی ١١٥پارچە زەوی بەسەر خانەوادەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسیدا بکرێت”.

رونیشیکردەوە، دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر ئەو توێژانەدا، لەڕێگەی تیروپشکەوە دەبێت و بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەی تایبەت بە زەوییەکان بەو کەسانە بدرێت کە لەسنورەکەدان و پێشتر سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

ئەدیب ڕەشید وتیشی: پێدانی زەوی بە خانەوادەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی، پێشتر بڕیاری لەبارەوە دراوەو ھەموو رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی تایبەت بە پێدانی زەوی بۆ ئەو توێژانە گیراوەتەبەر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌رله‌مانی ب زۆرینه‌یا ده‌نگان پرۆژه‌یێ یاسایا چاكسازیێ په‌سندكر

Lalish Duhok

نڤیسه‌ره‌كێ ئێزدی به‌رهه‌مه‌كێ خوه‌ پێشكێشی په‌رتۆكخانا بنگه‌هێ لالش كر

Lalish Duhok

حكوومەتا ھەرێمێ ٥٠٠ ملیۆن دینار قەر ژ بازرگانان وەرگرتن

Lalish Duhok