شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا ھەرێمێ کێشا قوتابيێن ئاوارە چارەسه‌ر دكت

حکوومەتا ھەرێمێ کێشا قوتابيێن ئاوارە چارەسه‌ر دكت

مووسڵ-KDP.info-

دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بڕیارێکی دەرکرد کە پێویستە قوتابیانی ئاوارەی ھەرێم بگەڕێنەوە بۆ زانکۆکانی مووسڵ و لەوێ درێژە بە خوێندن بدەن، ئەمەش کێشەی بۆ قوتابیان دروست کرد بە ھۆی ئەوەی ھیچ شوێنێکیان نییە لێی نیشتەجێ بن و توانای ھاتوچۆشیان نییە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان ٢ ھەزار و ١٠٠ قوتابییە دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم درێژە بە خوێندن بدەن .

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بە ھۆی شەڕی داعشەوە خەڵکێکی زۆری مووسڵ ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون، بۆیە حکوومەتی عێراق چەند شوێنێکی لە دھۆک و ھەولێر وەکو شوێنی جێگرەوەی زانکۆکانی مووسڵ کردەوە و لێرە لە ھەرێم قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان درێژەیان بە خوێندنی خۆیان دەدا، بەڵام بۆ ئەمساڵ ئەو شوێنانە داخراون و پێویستە قوتابیان بگەڕێنەوە بۆ زانکۆکانی مووسڵ لە کاتێکدا ئەو خەڵکە ھێشتا ئاوارەن، بەتایبەت پێکھاتەکانی ئێزدی و مەسیحی و ئەوانەی دیکە و شوێنیان نییە لە مووسڵ بمێننەوە و توانای ھاتوچۆشیان نییە، بۆیە مەترسی لەسەر خوێندنی ئەمساڵیان ھەیە.”

شێروان دووبەردانی گوتیشی: “ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم گفتوگۆمان کردووە و ڕازی بوونە کە ئەو قوتابیانە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێم درێژە بە خوێندن بدەن، بەڵام یەک کێشەمان ھەیە ئەویش ھەندێک پرۆگرام جیاوازییان ھەیە و ھەندێک بەشیش لە ھەرێم نییە، بۆیە لەمەش گرفتمان بۆ دروست دەبێت.”

دووبەردانی باسی لەوەش کرد: “ئەم چارەسەرە کاتییە و وەکو فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ حکوومەتی عێراقیش بەردەوام دەبین تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت، چونکە ناکرێت ساڵێکی خوێندنی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان گەلێک زۆرە بفەوتێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خەسرۆ گۆران: لدووڤ رێژا کورسيکان سەرۆک کۆمار شایستێ پارتیە

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى:هوون دشێن مە بکوژن لێ نەشێن ئیرادەیا مە ژ مە بستینن

Lalish Duhok

ئۆمێد خۆشناو : شاشيه‌كا مه‌زن و خراپه‌ هه‌لبژارتن بێنه‌ پاشخستن 

Lalish Duhok