شبكة لالش الاعلامية

ب راسپاردێن سه‌رۆك بارزانى برياره‌ك ل به‌رژه‌وه‌نديا وه‌لاتيان دا هاته‌ ده‌ركرن

ب راسپاردێن سه‌رۆك بارزانى برياره‌ك ل به‌رژه‌وه‌نديا وه‌لاتيان دا هاته‌ ده‌ركرن
K24 – هه‌ولێر:

دواى سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زايى هاووڵاتيان سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ى به‌شى ڤى ئاى پى له‌ به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر بۆ ئه‌وانه‌ى 100 هه‌زار دينار ده‌ده‌ن و راييكردنى مامه‌ڵه‌كانيان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌ راسپارده‌يه‌كدا داواى راگرتنى بڕياره‌كه‌ى كرد.

له‌و باره‌يه‌وه‌ په‌يجى سه‌ره‌كى باره‌گاى بارزانى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكرده‌وه‌، “لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەشی VIP لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دادەخرێت”.

هاوكات ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕيارى كردنه‌وه‌ى به‌شى ڤى ئاى پى راگرتووه‌.

پێشتر به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رايگه‌ياندبوو، به‌شێكى تايبه‌تيان بۆ ئه‌و هاووڵاتيانه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ راييكردنى مامه‌ڵه‌كانيان بڕى 100 هه‌زار دينارى عێراقى ده‌ده‌ن و به‌ زووترين كات مامه‌ڵه‌كانيان راييده‌كرێت و له‌ شوێنى گونجاودا پشوو ده‌ده‌ن تا ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌كانيان.

ئه‌و بڕياره‌ى هاتووچۆى هه‌ولێر نيگه‌رانى هاووڵاتيانى لێكه‌وته‌وه‌ و به‌ درووستكردنى جياوازى چينايه‌تى و فه‌رامۆشكردنى هاووڵاتيانى كه‌مده‌رامه‌ت له‌قه‌ڵه‌مياندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەرگه‌هه‌كێ دی يێ بازرگانی ل ناڤبه‌را ئيرانێ و هەرێما کوردستانێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن  

Lalish Duhok

هه‌فتيا داهاتى پرۆژه‌ یاسایا ھه‌لوه‌شاندنا موچێن نه‌یاسایی دێ گه‌هته‌ په‌رله‌مانى

Lalish Duhok

وەزیرێ ساخله‌ميێ: بەغدا تەنها 45-50% پێتڤيان بۆ کوردستانێ دهنێرت

Lalish Duhok