شبكة لالش الاعلامية

پارتی و گۆڕان رێککەفتن 

پارتی و گۆڕان رێککەفتن 
رووداو – سلێمانی

دوای پێنج کاژێر کۆبوونەوە، شاندی دانوستاندکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتنە رێککەوتن.
دوای کۆبوونەوەکەیان، د. رۆژ نووری شاوێس، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند “هەر دوو شاند (پارتی و گۆڕان) رێککەوتن کە شێوەی حکومەت چۆن بێت. هەردوولاش ئامادەی کۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمان دەبن. تاوەکو ئێستا پڕۆژەیە بەڵام هەنگاوی گەورەی بڕیوە. پڕۆژەکە دەبرێتە بەردەم سەرکردایەتی هەردوولا بۆ ئەوەی تەئکیدی ئەو رێککەوتنە بکەن”.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری گۆڕان کۆبوونەوە پێنج کاژێرییەکەی بە “ماندووکەر” ناوبرد و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داواکاری و بەرنامەکانی گۆڕان لە رێککەوتنەکەدا جێگیرکراون.

دەقی راگەیێندراوەکەی پارتی و گۆڕان

رۆژی شەممە، رێکەوتی 16ی شوباتی 2019، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و گفتوگۆیەکی راشکاوانەی بەرپرسیارانە، پەیوەندی هەردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا، خرانەڕوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو شاند رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:

1. رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان پەسندکرا.

2. لە کۆبوونەوەی 18ی2ی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەشداردەبن.

3. لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و پێشڤەچوونێکی باشی بەخۆوە بینیووە.

4. پڕۆژەی رێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردوولا بۆ پەسندکردنی کۆتایی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ پشتگیريا هه‌ڤپه‌یمانيا نێڤ ده‌وڵه‌تی و فه‌ره‌نسا بۆ عێراقێ و هه‌رێما كوردستانێ يا به‌رده‌وام بت

Lalish Duhok

نوترین لێدوانا وەزیرێ پەترۆلا عێراقێ دەربارێ هنارتنا پەترۆلا هەرێما كوردستانێ

Lalish Duhok

خشتەیێ موچەیان ھاتە راگەھاندن

Lalish Duhok