شبكة لالش الاعلامية

ناڤه‌رۆكا کۆمبوونا سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ و سەرۆکێ فەرەنسا

ناڤه‌رۆكا کۆمبوونا سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ و سەرۆکێ فەرەنسا

رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆتاییهات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت، “سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران.”

دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریس، ئەمڕۆ کاژێر 14:30 لە کۆشکی ئێلیزێ کۆبوونەوەی دووقۆڵییان ئەنجامدا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “خۆشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆك ئیمانوێل ماكرۆن ئەمڕۆ لە پاریس. سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.”

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆشکی ئیلیزێ، چوارەم دیداری ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی بوو لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا، کە سێ جاریان لە پاریس و جارێکیش لە بەغدا بووە.
عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆنی باسی لەوە کرد، قسەکردنە لەسەر داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە. “ئەو عێراقەی ئەوروپا و فەرەنسا دەیانەوێت هێشتا دانەمەزراوە، بۆیە چاویان لە نێچیرڤان بارزانییە رۆڵی هەبێت لە دروستکردنی عێراقێکی دیموکراسیدا”.

دوێنێ دووشەممەش، د. عادل باخەوان، نووسەر و لێکۆڵەر لەبارەی بانگهێشتی ماکرۆن بۆ نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە کرد، “بەشێکی زۆری سەردانەکانی کارەکتەرە کوردییەکان لەسەر داوای هەولێر بووە نەک پاریس، بە دەگمەن لەسەر داوای پاریس بووە، بەڵام ئەم سەردانەیان لەسەر داوای راستەوخۆی کۆشکی ئێلیزێ بووە. ئەو دەپرسێت، بۆچی کۆشکی ئێلیزێ راستەوخۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشت دەکات، نەک سەرۆککۆماری عێراق؟ یاخود سەرۆکوەزیرانی عێراق؟ چی وادەکات ئیمانوێل ماکرۆن بە تەنیا سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوەت بکات؟ بۆچوونی خۆیشی لەبارەی ئەو پرسیارانە دەربڕی و بەمشێوەیە وەڵامی دانەوە “یەکێک لە خاڵەکان ئەوەیە کە فەرەنسا بڕیاریداوە کۆی سیاسەتی وڵاتەکەی لێرە بەدواوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیات بنێتەوە. ئەم سیاسەتەش تەنیا پەیوەندیی بە عێراقەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە لوبنان، سووریا، میسر، تورکیا، ئێران، سعودیە، قەتەر و ئیسرائیلیشەوە هەیە. لەم چوارچێوەیەدا عێراق پشکی گەورەی هەیە… فەرەنسا دەیەوێ لە عێراقەوە بەرەو تورکیا، ئێران، ئیسرائیل و لوبنان و وڵاتانی دیکە بڕوات. ئەم چوارچێوەیە زۆر گرنگە، چۆن بتوانن عێراق جێگیر بکەن؟ کێن ئەو ئەکتەرانەی دەتوانن بەشداری بکەن لە سەقامگیریی عێراقدا؟ ئەم پرسیارە کۆمەڵێک وەڵامی هەیە کە یەکێک لە وەڵامەکان سەرۆکی هەرێمی کوردستانەو پێیانوایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت رۆڵێکی گەورە لە کۆی عێراقدا ببینێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ده‌رباره‌ى به‌لاڤكرنا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دلنيا دكت 

Lalish Duhok

ئیتالیا 6500 كۆچبه‌رل كه‌نارێن لیبیا رزگار دكت

Lalish Duhok

کۆمیسیۆنا بلندا هەلبژارتنێن ئیراقێ ئەنجامێن فەرمی یێن دەنگدانێ رادگەهینیت

Lalish Duhok