شبكة لالش الاعلامية

فراکسیۆنا پارتی: پشته‌ڤانيا پڕۆژە یاسايا دادگه‌ها تاوانکاریا تاوانێن داعش ل هەرێما کوردستانێ دکەین

فراکسیۆنا پارتی: پشته‌ڤانيا پڕۆژە یاسايا دادگه‌ها تاوانکاریا تاوانێن داعش ل هەرێما کوردستانێ دکەین

باسنيوز:

ئەمڕۆ پێنجشەممە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند پشتیوانی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان دەکەن کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسندی کردووە.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەو “دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) پەسەند کرد، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەکەین کە بە زووترین کات بکەوێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”.

پێشەوا هەورامانی دەشڵێ “ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەکەی کە چوارچێوەیەکی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆکاریکیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێک لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە”.

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە “ئەم یاسایە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە کۆکردنەوەی کۆمەک و پاڵپشتی دارایی هاوکاری قوربانییان بن”.

ئاماژەی بەوەش داوە ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە ئاوات و خواستی بنەماڵەی شەهیدان، لەسەر هەموو فراکسیۆنەکانە کە لەگەڵ گەیشتنی بە پەرلەمان پێکەوە هەوڵ بدەین دەنگی لەسەر بدەین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دووماهی ئامارا شه‌هید و بریندارێن پێشمه‌رگه‌ی ل شه‌رێ دژی داعش

Lalish Duhok

ئه‌ندامه‌كێ ره‌وتێ سه‌درى: تنێ دو رۆژ ژ ژيێ په‌رله‌مانى يێن ماين

Lalish Duhok

دیندار زێباری: ئاوارێن ناڤه‌راست و باشوورێ عێراقێ ل ھەرێما کوردستانێ ب زۆرى ناڤه‌گەرينين

Lalish Duhok