شبكة لالش الاعلامية

ژڤانێ تۆمارا بایۆمەتری يا دەنگدانێ ب داوى هات و وه‌رگرتنا كارتا ده‌نگدانێ به‌رده‌وامه‌

ژڤانێ تۆمارا بایۆمەتری يا دەنگدانێ ب داوى هات و وه‌رگرتنا كارتا ده‌نگدانێ به‌رده‌وامه‌
K24 – هه‌ولێر:

دەرگای تۆماری بایۆمەتری داخرا و دەرگای دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمەتری کرایەوە، لە ھەولێر (63%)ی ھاووڵاتیان کارتی بایۆمەتریان تازەکردووەتەوە، کۆمیسیۆن دەرگای تۆماری ھاوپەیمانی و کاندیدەکانیشی داخست.

(3) مانگ لەبەردەم ھاووڵاتیان بوو بۆ نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، کۆمیسیۆن دەرگای تۆماری بایۆمەتری داخست لە ھەولێر و (63%)ی ھاووڵاتیان کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە، نزیکەی (80) ھەزار کارتیش لای کۆمیسیۆنن، دابەشدەکرێنەوە، تا ئێستاش دیار نییە ھاووڵاتیان بە کارتە کۆنەکە کە وێنەی دەنگدەری لەسەر نییە، دەتوانن دەنگ بدەن یان نا.

بۆتان شێرکۆ، یاریدەدەری ھونەری لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەولێر گوتی: “داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌م كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه‌ و له‌ رۆژی ده‌نگدان بڕیاربده‌ن كه‌ به‌شداری له‌ ده‌نگدان ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كه‌ گرنگه‌”.

ھاوکات لەگەڵ داخستنی دەرگای بایۆمەتری، دەرگای تۆماری لایەنە سیاسیەکان و ھاوپەیمانەکانیش دادەخرێت، فەرھاد شێتنەیی، بەرپرسی ھۆبەی لایەنە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەولێر روونیكرده‌وه‌، کۆمیسیۆن ماوەی دوو مانگه‌ وردبینی لە ناوی کاندیدەکان دەکات و دواتر ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکات.

قۆناغی ئامادەکاریەکانی کۆمیسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەرەو کۆتایی دەڕوات، کە بڕیارە لە (10)ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنیش دەڵێت ئەو وادەیە جارێکی دیکە دواناخرێت و لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكوومەتا هەرێمێ بایێ 24 ملیۆن دۆلاران پڕۆژان بۆ ناوچێن كوردستانى جێبەجێ دكت

Lalish Duhok

دهۆك.. میكانیزما وەرگرتنا ئاوارێن شەرێ‌ مووسلێ‌ هاتنە دانان

Lalish Duhok

پێشمه‌رگه‌ خوه‌ ل وان جهان ناڤه‌كێشیت یێن به‌ری شه‌رێ مووسل ستاندین

Lalish Duhok