شبكة لالش الاعلامية

سوپايێ ئه‌ڵمانیا:دێ به‌رده‌وام بین ل سه‌ر  مه‌شقدانا پێشمه‌رگه‌ى

سوپايێ ئه‌ڵمانیا:دێ به‌رده‌وام بین ل سه‌ر  مه‌شقدانا پێشمه‌رگه‌ى
K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، ئەمینداری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوبراو و بەرپرسی تیمی راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا پرسی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێكرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ـی تەممووزی 2022 لیوا روکن بەختیار محه‌مه‌د سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆلۆنێڵ (یان) بەرپرسی تیمی راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا لەهەرێم له‌باره‌ی پرسی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان، بەردەوامیدان بەمەشق و راهێنانەکان کۆبوونەوه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لیوا روکن بەختیار محه‌مه‌د سدیق، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی (د.کای) کرد، کە رۆڵی گرنگ و کارای هەبووە لە پێشخستنی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی توانستی سەربازی لەناو یەکە و دامەزراوەکانی پێشمەرگەدا.

هه‌روه‌ها راشیگەیاند، لەرێگەی هاوکاری و ئەزموونەکانی ئه‌ڵمانیا و راوێژکارانی دیكه‌ی وڵاتانی هاوپەیمانان، هێزی پێشمەرگە بەرەو قۆناغێکی باشتر و گەشەسەندووتر هەنگاوی ناوە.

کۆلۆنێڵ (یان) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و جەخت لەسەر کاری هەمەلایەنەی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا و هێزەکانی پێشمەرگە کرایه‌وه‌.

ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ كاریگه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی داعش و له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ چه‌ند شێوازێك هاوكاری پێشكه‌شی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ و به‌هۆی چه‌كی میلانی ئه‌ڵمانیشه‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ توانیان به‌رپه‌رچی هێرشی چه‌كدارانی داعش بده‌نه‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كانیان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سێ ساڵ ل سەر وەغەرکرنا نڤيسكار و ڕه‌وشه‌نبير”فەهمی حەسەن” دەرباز بوون

Lalish Duhok

د 24 ده‌مژمێران بۆ جارا دووێ سه‌ربازگه‌ها زێلكان دهێته‌ مۆشه‌كبارانكرن

Lalish Duhok

رێڤه‌به‌رێ گشتى يێ ئاڤێ:ئێدى لدوڤ میکانزمه‌كا نوو ئاڤا ڤه‌خوارنێ ب وه‌لاتیان دێ ئێته‌ دان 

Lalish Duhok