شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا سامانێن سرووشتی: کواڵێتيا پانزینا 800 دیناری هاته‌ بلندكرن  

وەزارەتا سامانێن سرووشتی: کواڵێتيا پانزینا 800 دیناری هاته‌ بلندكرن  
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەنزینی 800 دیناری کواڵێتییەکەی بەرزکراوەتەوە و هەوڵدەدەن بڕەکەیشی زیاتربکەن. قایمقامی هەولێریش دەڵێت، سێ رۆژە ئەو جۆرە بەنزینە لە هەولێر دابەش دەکرێت؛ گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش باس لەوە دەکات، هێشتا لە سلێمانی دابەشناکرێت.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا کە رۆژی سێشەممە 23ـی ئابی 2022 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “دوای ھەوڵێکی زۆر، بەرھەمی بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە کواڵێتییەکی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەکان؛ لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێری بەنزینخانەکان ھەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کواڵێتی بەنزینەکە.”

رۆژی سێشەممە 23ـی ئابی 2022، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “سێ رۆژە ئەو بەنزینە دەنێردرێتە بەنزینخانەکان، سەرچاوەکەی گۆڕدراوە و کواڵێتییەکەی زۆر باشە.”

پێچەوانەی هەولێر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، ئەو بەنزینە بۆ بەنزینخانەکانی سلێمانی نەنێردراوە. رۆژی سێشەممە 23ـی ئابی 2022، بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “بڕیار بوو ئەو بەنزینە بێت بۆ سلێمانیش؛ پێم وابێت رۆژێک هات. ئێستا بەنزینی 800 دیناری هەر ئەوەی پێشووە؛ ئەوەی من ئاگاداربم لەگەڵ کۆمپانیاکەی پێشوودا گرێبەستکراوە و جارێ هەر ئەو دەیهێنێت و ناگۆڕێت.”

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە: “ھەر بەنزینخانەیەک دەستکاریی خەسڵەتی بەنزین بکات یان بەنزین بەکواڵێتی خراپ و دوور لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان بفرۆشێت، سزا دەدرێت و لە رێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت.”

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە کە رۆژانە 2 ملیۆن 500 هەزار لیتر بەنزین بەکواڵێتی “زۆر باش” دەخەنە بازاڕەوە و هەوڵەکانیشیان بۆ زیاترکردنی بڕەکە بەردەوامە.

بەپێی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە؛ جگە لەو بەنزینەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەیخاتە بازاڕەوە، زۆرینەی بەنزینەکەی دیکە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژانە 15 خێزان ژ مووسلێ ڤه‌دگەرنە کەمپێن ئاواران ل کوردستانێ 

Lalish Duhok

هێزێن عێراقی ل ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ مافێ مرۆڤێ پێشێل دكن

Lalish Duhok

چیرۆكا وێ بووكا  پشتى 7 رۆژێن هه‌ڤژينيێ ب كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ‌ده‌ستداى

Lalish Duhok