شبكة لالش الاعلامية

سێ پۆستێن دی يێن کوردان ل بەغدا بۆ پارتی و ئێكه‌تى هاتنه‌ ئێكلاكرن 

سێ پۆستێن دی يێن کوردان ل بەغدا بۆ پارتی و ئێكه‌تى هاتنه‌ ئێكلاكرن 
رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، سێ پۆستی دیکەی کورد لە بەغدا یەکلایی کرانەوە، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزارەتی ژینگە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان. هەروەها راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان درا بە پارتی.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بەنگین رێکانی دەبێتە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق. هەروەها چەند ناوێکیش بۆ پۆستی وەزارەتی ژینگە پێشکێشکراون، لەوانە: (رێباز بێرکۆتی و نزار ئامێدی)، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی ناوەکان رانەگەیێندراون.

هەروەها پۆستی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان درا بە پارتی و خالیدە خەلیل کە پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بوو ئەو پۆستە وەردەگرێت.

لەم كابینەیەی حکومەتی عێراقدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەیە لە پشكی پارتی دیموکراتی کوردستان و خالید شوانی، وەزیری دادە لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان.‏

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نقه‌ره‌: ئالایێ كوردستانێ ل گۆری رێسایێن دیبلۆماسی هاتبوو دانان

Lalish Duhok

شانده‌كی په‌یمانگه‌ها كادرێن پارتی سه‌ره‌دانا بنگه‌هێ لالـش كر

karwanhaji

گهۆرين ل خشته‌يێ دابەشكرنا كارەبێ دا دئێنه‌ كرن

Lalish Duhok