شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی پێشوازی ل هاریكارا وەزیرێ دەرڤه‌ یێ ئەمریكا كر

مەسرور بارزانی پێشوازی ل هاریكارا وەزیرێ دەرڤه‌ یێ ئەمریكا كر

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی له‌گەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوه‌رى کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا لە عێراق و و ئیرڤن هیکس كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە بە زووترین کات ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە نەوت جێبەجێ بکرێت و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وعێراق بە گشتی زیانمەند نەبن.

سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمساڵ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک دەربڕی.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ لژنا پەروەردێ: مەترسی ل سەر پرۆسا پەروەردێ ل کوردستانێ هەیە

Lalish Duhok

تۆركیا دێ‌ سێیه‌م ده‌رگه‌هێ‌ بازرگانی ل گه‌ل پارێزگه‌ها دهۆكێ‌ ڤه‌كه‌ت

Lalish Duhok

سه‌قاناسى: هیچ ئاماژەیەك بۆ داكه‌فتنا پلەيێن گەرمێ ل هەفتيا داهاتى نينن

Lalish Duhok