شبكة لالش الاعلامية

ئستێرەیەکا جیھانێ دبتە پارێزەرا مافێ ئاژەلان

ئستێرەیەکا جیھانێ دبتە پارێزەرا مافێ ئاژەلان41f1a109ca44bd41ad80dd608b6764e1_L

باسنيۆز:

بریژیت باردۆی فەرەنسی، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی جیھان لە دەیەکانی 50 و 60دا، ئێستا پارێزەری مافی ئاژەڵانە.

پریژیت لە 28 ئەیلولی 1934 لە شاری پاریس لە دایک بووە و ئێستا 81 ساڵ تەمەنیەتی، چالاکی ھونەری بریژیت سەرەتا بە سەمای بالە دەستی پێ کرد، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لە گۆڤاری “Elle”دا، لەساڵی 1952 سەرنجی بینەرێکی زۆری لەسەرانسەری جیھاندا ڕاکێشا و ئەمەش بووە ھۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی زیاتر لە بریژیت لەم گۆڤارەدا کە زۆرتر لە پەیوەندی بە ژنان، تەندروستی و جوانیەوە بوو، دواتر دەرھێنەرانی سینەما بوونە ھۆگری و بەم شێوەیە بریژیت بوو بە ئەکتەری سینەما.

دوابەدوای نواندنی رۆڵی ژولیەت ھاردی لە فیلمی (خوا ژنی خەڵق کرد) لە ساڵی 1956دا بە دەرھێنەری (رۆژە رادیم)، بوو بە ئەستێرەیەکی جیھانی، ڕوخساری جوان و دیمەنی سەماکەی لەم فیلمەدا ئەوەندە بۆ بینەران سەرنجراکێش بوو کە لە دەیەکانی 50 و 60 دا بە سیمبولی سەرنجراکێشی جیھان ھەڵبژێردرا.

بریژیت باردۆ 4 جار ھاوسەرگیری کردووە و ئێستا دا ئەم ئەستێرە خانەنیشین کراوەیە تەمەنی 81 ساڵە و ماوەی چەند ساڵە دەستی کردووە بە چالاکی پاراستنی ئاژەڵان و مافەکانیان.

چالاکوانانی مافی ئاژەڵ زۆر رێز لە کار و چالاکdیە بەسوودەکانی بریژیت باردۆ بۆ پاراستنی ئاژەڵەکان دەگرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتی 17سالێن زیندانێ‌ ب نیڤ ملیۆن دۆلاران هاته‌ قه‌ره‌بووكرن

Lalish Duhok

هەولێر؛ پشتى 34 سالا مقەسه‌ك ژ زگێ وه‌لاتيه‌كى هاته‌ ده‌رێخستن 

Lalish Duhok

ل سۆران دو حاله‌تێن زارۆكبوونێ یێن سه‌یر

Lalish Duhok