شبكة لالش الاعلامية

ئەو ژنا 25 سالان وەك زه‌لامى ژیايى

ئەو ژنا 25 سالان وەك زه‌لامى ژیايى

وشه‌:

كۆمەڵگەی میسر یەكێكە لە كۆمەڵگە هەژار و پڕكێشەكان، لەو وڵاتەی ژمارەی دانیشتووانی 100 ملیۆنی تێپەڕ كردووە، رۆژانە كێشەی كۆمەڵایەتی و تاوانی دەگمەنی تیادا روودەدات، یەكێك لە رووداوە سەیرەكان ژنێكە بژێوی ژیان وای لێ كردووە ماوەی 25 ساڵ بە جلوبەرگی پیاوانەوە بژیت.

ژنەكە ناوی سەكینەیە و خەڵكی پارێزگەی شەرقیەیە و ئێستە لە پارێزگەی ئیسماعیلییە دەژیت، خاوەن حەوت كوڕ و كچە، شەش كچ و كوڕێك و 25 نەوەشی هەیە، ئەو سەرەتا بە هاوەڵی هاوسەرەكەی چوونەتە ئیسماعیلییە، لەوێ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان و بەخێوكردنی منداڵەكانیان بەیەكەوە كاریان كردووە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لە نێوانیان لەسەر خەرجییەكان، هاوسەرەكی ئەوی جێ هێشتووە.

ئەو ژنە لە كاركردن بەردەوام بووە و لە بواری رنینی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و پاككردنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان و چاودێریكردنیان كاری كردووە، بۆ دەستكەوتنی بڕێك پارە لە منداڵەكانی خەرجی بكات، كە شەش كچ و كوڕێكن، تا توانی كچەكانی بەشوو بدات و كوڕەكەشی بڕوانامەی دیپلۆمی پیشەسازی بەدەست بێنێت.

سەكینە لە با سی خۆیدا دەڵێت، ئەو 25 ساڵ ناچار بووە وەك پیاو و بەجلوبەرگی پیاوانە بژیت و كار بكات، چونكە سروشتی كارەكەی وای پێویست بووە و بە بەردەوام لەناو پیاواندا بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كوشتن و خۆكوژی 3 هه‌زار كارمه‌ند ل فه‌یسبووكى زێده‌ دكت

Lalish Duhok

زه‌لامه‌ك دماوێ دووسالان دا هه‌ڤژينيێ لگه‌ل 33ئافره‌تان دكت  

Lalish Duhok

زەلامەک 107 ژنان دئینیت

Lalish Duhok