ئامێرهكێ نایاب بۆ كەسێ نابینا دئێته بهرههمئينان
نهوا
لەلایەن سەنتەری VTT ی فینلەندی تایبەت بە توێژینەوەی تەكنەلۆجی و زانستی، ئامێرێكی راداری هەستیار بۆ كەسی نابینا بەرهەمدەهێنرێت.
Guidesense ئەو مۆبایلە رادارەیە، كە دەتوانێت خزمەتێكی باش بە كەسی نابینا بكات بە مەرجێك ئەگەر لە نزیك كەسەكەوە بێت و لەڕێگەی ئاگاداركردنەوەی دەنگی یاخود راوەشاندن كەسەكە ئاگاداردەكاتەوە لە كاتی هەبوونی هەر بەربەستێك لەو رێگەیەی پێیدا دەڕوات.
ئەو ئامێرە لە تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانیدا توانیویەتی 92% كاریگەرییەكی باشی هەبێت بۆ ئەو كەسانەی بەكاریانهێناوە، ئەم ئامێرە دەتوانێت لە ژێر جلوبەرگیشەوە كاربكات و وەك بەرهەمهێنەرەكانی رایانگەیاندوە، هیچ كەشوهەوایەكی نالەبار كار لە ئامێرەكە ناكات .
جێی باسە لەئێستادا ئامێرێك هاوشێوەی ئەم مۆبایلە رادەرە بەرهەمهێنراوە، لە ئۆتۆمبێلیشدا بەكاردەهێنرێت و دەتوانێت شۆفێرەكە لەهەموو بەربەستێك ئاگاداربكاتەوە تەنها لە چەند كەلوپەلێكی بچوكی وەك بەرد و لقی بەرزی دار نەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
