ب ته‌مه‌نترین مرۆڤێ سه‌ر ئه‌ردى ل ته‌مه‌نێ 146 ساليێ دا وه‌غه‌ركر
باسنيوز:
ئه‌و پیاوه ئیندوونیسییه‌ی گوتی ته‌مه‌نم 146 ساڵ ده‌بێت، كه به‌وه‌ش ده‌بووه به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی، له گونده‌كه‌ی خۆیاندا كۆچی دوایی كرد.
پیاوه ئیندوونیسییه‌كه ناوی ” سۆدیمیدجۆ” بوو كه هاوكات به “باپیره گۆتۆ” ده‌ناسرا، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی خۆی، له كانوونی یه‌كه‌می 1870 له‌دایكبووه. به‌ڵام ئیندوونیسیا له ساڵی 1900 ده‌ستیكردووه به تۆماركردنی له‌دایكبووان، بۆیه زۆرجار هه‌ڵه له رێكه‌وتی له‌دایكبووانی پێش ئه‌و ڕێكه‌وته درووست ده‌بوو.
پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه له 12ی نیسانی ڕابردوو بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه، به‌ڵام دوای شه‌ش ڕۆژ داوای كرد له نه‌خۆشخانه بیگوازنه‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی.
یه‌كێك له نه‌وه‌كانی پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه، گوتی :” باپیره گۆتۆ له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر به‌كه‌می خواردن و خواردنه‌وه‌ی ده‌خوارد، ته‌نها دوو ڕۆژ به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو، ئیدی تا ڕۆژی مردنی هیچی نه‌خوارد”.
هه‌روه‌ها گوتیشی :” ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو له گۆڕستانێكی نزیك گونده‌كه، نێژرا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
