شبكة لالش الاعلامية

ئافرەت ره‌قيێ ژ چى رەفتاره‌كا زه‌لامان دبت؟

ئافرەت ره‌قيێ ژ چى رەفتاره‌كا زه‌لامان دبت؟

وشه‌

پیاو یان ئافرەتی نموونەیی لە ژیاندا بوونیان نییە، هەریەكەیان چەندان ئاكار و رەفتاری دیاریكراوی خۆیان هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە هەڵكردنیان بەیەكەوەیە كە ژیانێكی سەركەوتووانە ببەنە سەر، لێرەدا باسی چەند ئاكارێكی پیاو دەكەین كە زۆرینەی ئافرەتان حەزیان لێی نییە و رەتی دەكەنەوە:

یەكەم/ رەزیلی، ئەویش دوو جۆری هەیە لەوانە مایەكی واتە پێوەست بە پارە و خەرجی رۆژانە و ئەوەی تر مانەوی واتە لە رەزیلیكردن لە رووی هەست و سۆز و بەزەیی و رۆمانسیەتەوە، كە ئافرەت بەبێ ئەو دووشتە ژیانی دەكەوێتە تەنگانەوە و هیچ مانایەكی تیادا نامێنێت.

دووەم/ دەمارگیری و عەسەبیەت، ئافرەت پیاوی ئاسایی و لەسەرخۆی خۆش دەوێت كە وەك خۆی قبووڵی بكات، بەڵام كاتێك ئەو پیاوە عەسەبی دەبێ و دەبێتە بوونەوەرێكی تر و جیاواز لەوەی دەیناسێت هەستی بەرامبەر دەگۆڕێ و دەگاتە ئەو قەناعەتەی كە لەگەڵیدا تێ كەوتووە، بۆیە تووڕەیی چاوی پیاو كوێر دەكات و بڕیارەكانی نادادوەرانە دەكات.

سێیەم/ پێداگیری و عینادی، لە هیچ شتێكدا بۆچوون و راستی كۆتایی نییە، بۆیە عینادی هەردووكیان رەش دەكاتەوە، كەسی عیناد دوورە لە لۆجیك و پاساو و توانای قەناعەتكردن، هاوكات سوورە لەسەر ئەوەی بۆچوونی خۆی راستەكەیە، بۆیە ئافرەت كە رووبەڕووی ئەو عەقلیەتەی پیاو دەبێتەوە بەهەمان شت رووبەرووی دەبێتەوە و ژیانی دەبێتە ئەستەم و زەحمەت.

چوارەم/ گرنگینەدان بە روالەت و رووخسار، ئافرەت بە سروشتی خۆی بوونەوەرێكی گرنگیدەرە بە دیمەن و روالەت و رووخسارییەوە، ئەو گرنگی بە بۆن و ماكیاج و قژ و جلوبەرگ و پاكوخاوێنیان دەدات، بۆیە حەز دەكات پیاوەكەشی بەهەمان شێوە بێت و رەفتار و هەڵسوكەوت بكات و ئەو رقی لەو پیاوایە كە وا نین.

پێنجەم، گومان و ئێرەبردن، كە ئەگەرچی هەستێكی مرۆییە و دەتوانرێت بە چەندان رێگە و لێكدانەوەی بۆ بكرێت و پاساوی بۆ بهێندرێتەوە، بەڵام ئەوان ژیانی ئافرەت دەكەن بە دۆزەخ، پیاو حیساب لەگەڵ ئافرەت دەكات لەسەر هەموو شتێكەوە، كە رەنگە بنەمایەكەی گومانی پیاوەكە لەخۆی و لەناوەوەی خۆیدا بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل 10 هه‌يڤێن 2017دا پێنج هه‌زار و 417 خێزانێن كوردستانێ هاتينه‌ هه‌لوه‌شاندن 

Lalish Duhok

ئه‌ندامه‌كى نوو يێ له‌شێ مرۆڤ هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

پێنج وه‌لات کو خەلكێ وان ساخله‌مترن 

Lalish Duhok