ل دەرڤهى ئهردى ئەگەرا ژیانێ هەیە
نهوا
دوو هەسارەی نێو خولگەی (تاو سێتی) كە هاوشێوەی خۆرەو تەنها 12 ساڵی روناكی لە هەسارەی زەوییەوە دورە، بە كەڵكی ژیان دێت.
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە بە سەرپەرشتی زانایەك بەناوی فابۆ فێنگ لە زانكۆی هێردفۆرشایەر لە بەریتانیا لە رێگەی بەكارهێنانی ئامێری دۆپلەر سپێكتەرسكۆپییەوە ئەنجامدراوە، ئەوە دەركەوتوە كە لە خولگەی تاو سێتیدا چوار هەسارەی بچوك هەن، كە دوو لەو هەسارانە بۆ ژیان دەستدەدەن ئەویش بە وردبونەوە لەسەر رووی ئەو ئەستێرانە، ئەگەری دۆزینەوەی ئاو لەسەریان هەیە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەهۆی نزیكیان لە پێگەی ئەستێرەكانەوە، دوو هەسارەكەی تر ئاویان تیادا نادۆزرێتەوە.
هەمان تیمی تاو سێتی پێشتر وای بۆ دەچون كە لە هەمان خولگەدا پێنج هەسارە هەبن.
لەلایەكی دیكەوە زانایان ئاماژە بەوە دەكەن نابێت لەبارەی دۆزینەوەكانەوە جۆشوخرۆش بیان گرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی كە ئەگەر هەیە هەمان ئەو هەسارانە بكەونە بەر هێرشی پێكادانی كلكە ئەستێرەی نێو ئەڵقەی چواردەی سیستمی تاو سێتی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
