سکۆتلەندا دهمێ قەدەخەکرنا ترومبێلا دیزل و پانزینێ دیارکر
رووداو-سلێمانی
حکومەتی سکۆتلەندا بەڵێنیداوە لە ساڵی 2032 ەوە درووستکردن و هاوردەکردنی ئۆتۆمۆبێلی گاز و بەنزین قەدەخەبکات و تەنیا رێگا بە ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی بدات.
نیکۆڵا ستورجن، وەزیری پایەبڵند (هاوتای سەرۆکوەزیران)ی سکۆتلەندا، پلانێکی نوێ ئاشکرادەکات بۆ هاندانی بەکارهێنانی ئۆتۆمۆبێلە کارەباییەکان و دانانی چەندین بنکەی شەحنکردنەوەی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی لە رێگاکاندا، بۆ ئەوەی بە تێپەڕینی کات ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی جێگەی ئۆتۆمۆبێلە کلاسیکییە پیترۆڵییەکان بگرێتەوە.
ستورجن دەڵێ “ئامانجمان ئەوەیە لە ساڵی 2032 ەوە درووستکردن و هاوردەی ئۆتۆمۆبێلی گاز و بەنزین قەدەخەبکەین”. بەپێی ئەم پلانە سکۆتلەندا هەشت ساڵ پێش ناوچەکانی دیکەی بەریتانیا دەکەوێت، چونکە ئەوان ساڵی 2040 یان دیاریکردووە بۆ وادەی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.
مەبەست لە بڕیارەکەی سکۆتلەندا، کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوایە کە بووەتە گرفتێکی مەترسیداری جیهانی.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێ لە سەرتاسەری جیهان ساڵانە 3 ملیۆن كەس بە پیسبوونی هەوا دەمرن كە دووکەڵی ئۆتۆمۆبێلەکان یەکێکە لە رێگەخۆشکەرە دیارەکانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
