نیكی هیلی.. ژ كچه‌كا ئاواره‌یه‌كا هیندی بۆ نوونه‌را ئه‌مریكا ل نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى
وشه:
نیكی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین لێدوانی‌دا پێش ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پرسی قودس كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ى كانوونى یه‌كه‌م به‌ڕێوه چوو، هۆشداری دایه ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاریكاری دارایی‌یان پێشكه‌ش ده‌كا و رای گه‌یاند هه‌ر وڵاتێك دژى بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه و ده‌نگ بدات دژى ناساندنى قودس به پایته‌ختى ئیسرائیل، ئه‌وا ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌م و بێبه‌ش ده‌كرێن له هاوكارییه دارایییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
هۆشدارییه‌كه‌ى هیلی، دواى ئه‌وه هات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ى توندی له‌و وڵاتانه گرت كه هاوكاریی دارایی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرن و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دژى ده‌وه‌ستنه‌وه، گوتى چیتر ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ین.
هیلی كێیه؟
نیكی هیلی له كانوونى دووه‌می ساڵى 1972 له ویلایه‌تى كارۆلیناى باشووری ئه‌مه‌ریكا له دایك و باوكێكى هیندی له دایك بووه. ده‌رچووى كۆلیژی زانسته‌كانى ژمێریارییه له زانكۆی كلیمسون. دواى ته‌واوكردنى خوێندن ساڵى 2003 له ژووری بازرگانی لیكسینگتون دامه‌زرا، پاشان بووه ئه‌مینداری رابیته‌ى نیشتمانى ژنانى بازرگان، دواتر بووه سه‌رۆكى لقی ژنانى كار له ویلایه‌تى كارۆلینا.
هیلی، له ته‌مه‌نێكی بچووك تێكه‌ڵى دنیای سیاسه‌ت بوو، ماوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كاری كردووه و دواتر بووه به حاكمی ویلایه‌تى كارۆلیناى باشوور. به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م هیندی له نێو كه‌مایه‌تییه‌كانى نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌مه‌ریكا وه‌ها پۆستێكى گرنگ و گه‌وره وه‌ربگرێت كه پێش بۆبی جیندال كه ئه‌ویش هیندییه‌كى تری ئه‌مه‌ریكییه، بووه حاكمى ویلایه‌تى لۆیزیانا.
ماڵباتى هیلی
باوكی هیلی به مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى خوێندن له هیندستان به‌ره‌و به‌ریتانیا ده‌چێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌لێكى خوێندنى بۆ ده‌ڕه‌خسێت له زانكۆی كۆڵۆمبیا له به‌ریتانیا. دواى ته‌واوكردنى خوێندن و وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى دكتۆرا، ساڵى 1969 به‌ره‌و ویلایه‌تى كارۆلیناى باشوور كۆچ ده‌كا و ده‌بێته مامۆستا له زانكۆی فۆرهیس، دایكی هیلیش بڕوانامه‌ى ماسته‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت له فێركردن و وانه‌گوتنه‌وه.
ده‌ره‌وشانه‌وه‌ى هیلی
هیلی چانسی زۆری هه‌بووه و گرنگییه‌كی زۆری راگه‌یاندنى پێ دراوه به تایبه‌ت دوای كوشتارگه‌كه‌ى كه‌نیسه‌یه‌كى ره‌شپێسته‌كان له چارلستون له ساڵى 2015. دواتر هیلی له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ره‌خنه‌ى زۆر توندی له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئێسته‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌گرت.
به‌ڵام تره‌مپ وه‌ك نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشانى كرد و به‌مه‌ش پێوه‌ندییه‌كانى هیلی و تره‌مپ به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه چوون. له‌به‌رئه‌وه‌ى هیندییه‌كى ئه‌مه‌ریكا و ژنه، بوونى ئه‌و له وه‌ها پۆستێكى گرنگدا بۆ كابینه‌كه‌ى تره‌مپ ئیزافه‌یه‌كى تره ئه‌گه‌رچى زۆربه‌ى كات ئه‌و پۆسته گرنگانه به پیاوانی سپی‌پێست ده‌درێت.
له‌باره‌ى دامه‌زراندنى وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هیلی ده‌ڵێ خستنه‌ڕووه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ من جێى ره‌زامه‌ندی بوو، چونكه ئێسته له ره‌وشی ئابووریی ویلایه‌تى كارۆلینای باشوور رازیم و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی چووه، جگه له‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری سه‌رنجڕاكێشى به دوای خۆیدا هێناوه بۆ ئه‌مه‌ریكا كه چاوه‌ڕوا نه‌كراو بوو.
دیپلۆماسییه‌كان واى ده‌بینین كه تێگه‌یشتن له هیلی و بۆچوونه‌كانى له‌سه‌ر پرسه‌كانى دنیا روون نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ڵوێستى هیلی له باره‌ى كێشه‌ى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، كێشه‌ى ئاواره‌كان و مافی وه‌چه‌نانه‌وه روون دیاره، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسه‌كانى تر تێگه‌یشتن له هیلی ئاسان نییه.
هیلی پێش ئه‌وه‌ى ببێت به نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی حكوومى دژى هه‌ڵمه‌تێكى فه‌ڵه‌ستینى دژ به وه‌به‌رهێنانى ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا واژووى كردبوو، ئه‌مه‌ش بوو وای كرد هه‌ر زوو ئیسرائیل پێشوازی له بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بكات له باره‌ى ده‌ستنیشانكردنى نیكی هیلی به نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ى ئاواره‌كان، هیلی به‌وه ناسراوه جیا له حاكمه‌كانى تری كۆمارییه‌كان كه سكاڵایان دژى باراك ئۆباما سه‌رۆكى پێشتری ئه‌مه‌ریكا به‌رز كرده‌وه له‌سه‌ر پێدانى ره‌گه‌زنامه به ئاواره‌كان، به‌ڵام هیلی نیگه‌ران بوو له‌و پشكنینه ته‌ناهییه‌ی له ناوچه‌كانى جێنشینى ئاواره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رز و هێمنییه‌ى، زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى كه هه‌ر هه‌موویان كه‌سانى دیپلۆماسی ناودارن، تووشی شۆك بوون به‌رانبه‌ر به نیكی كه پێشتر هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى پێشوه‌خته و پۆستێكى نه‌بووه له‌سه‌ر سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنى به‌و هه‌موو لێزانییه دیپلۆماسییه بووه‌ته جێى سه‌رنجی زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى دیمو‌كراتى ركابه‌رى تره‌مپیش له ئه‌نجوومه‌نى پیران به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته كرانه‌وه‌یه‌ی پێڕه‌وى ده‌كات به‌رانبه‌ر به كێشه‌كانى جیهان كه هه‌یه، له‌مه‌شدا له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت كه لاى تره‌مپ دروشمى یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ریكا پێڕه‌و ده‌كرێت وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به دنیاى ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش وای كردووه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پیران له هه‌ردوو فراكسیۆنى دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان، پشتگیری له نیكی بكه‌ن وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و 96 ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت.
سه‌رچاوه/ بی بی سی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
