شبكة لالش الاعلامية

باشترین رێ بۆ دابەزينا کێشێ

باشترین رێ بۆ دابەزينا کێشێ
هه‌ولێر – ZNA

چەند ئامۆژگارییەک دەخەینەڕوو کە یاریدەدەرە بۆ کێش دابەزاندن و ئەگەر بەردەوام بیت لە پەیڕەوکردنیان کێشت جارێکی دی بەرز نابێتەوە.

١. سەوزەوات زیاتر بخۆ، تێکەڵی ھەموو ژەمەکانتی بکە، بەتایبەت سەوزە ڕەنگ سەوزەکان.

٢. لەبری سۆدا و خواردنەوە شیرینەکان، خواردنەوەیەک بخۆ کە شەکرەکەی سفر بێت.

٣. لەبری نانی سپی و پرنجی سپی ھەوڵبدە دانەوێلەکانی تر بەکاربێنیت بەتایبەت دانەوێڵە بۆرەکان وەک جۆ و برنجی ئەسمەر و شوفان.

٤. ھەتا دەتوانیت کاربۆھیدراتێکی کەمتر بخۆ و خۆت بە جۆرەکانی تری خۆراک تێر بکە.

٥. با ئامانجت تەنھا دابەزاندنی نیو کیلۆ بێت لە ھەفتەیەکدا.

٦. زیاتر بجوڵی.

٧. ئاگاداری پرۆتین بە، دەبێت لە ھەموو ژەمەکاندا ھەبێت.

٨. ئاگاداری ئەو خۆراکانە بە کە لەسەری نووسراوە چەوری کەمە، چونکە شەکریان بەرزە.

٩. چەورییە تەندروستەکان تێکەڵ بە ژەمەکان بکە وەک زەیتی زەیتون و ئەڤۆکادۆ.

١٠. شەکر کەم بکەرەوە.

١١. ھەوڵبدە بەیانیان ھەندێک وەرزش بکەیت.

١٢. چەورییە گوازراوەکان کەم بکەرەوە، واتە ئەو خۆراکانەی کە دروست دەکرێن لە کارگەکاندا.

١٣. ئەگەر لە چێشتخانەیەکی دەرەوە خواردنت داواکرد ھەوڵبدە نیوەی خۆراکەکە بەریتەوە ماڵەوە لە ژەمێکی تردا بیخۆیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاڤێ دەستکرد هاته‌ درووستکرن

Lalish Duhok

پسپۆره‌كێ خوارنێ: پەنیر و ژاژیێ كوردی چه‌ندین مفایێن خۆ هه‌نه‌.

Lalish Duhok

چاوانيا پاراستنا زارۆكى ژ قه‌له‌وبوونێ

Lalish Duhok