ڤهخوارنا مەی تەمەنى کورت دکت
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ خواردنەوەی هەر بڕێک لە کحول ئەگەری تووشبوون بە جەندین نەخۆشی درێژخایەن زیاددەکات،ئەوانەشی رۆژانە دەیخۆنەوە تەمەنیان کورتدەبێتەوە.
توێژینەوەکە بەدواداچوونی کردووە بۆ باری تەندروستی600 هەزار کەس کردووە کە بە بڕی جیاواز مەی دەخۆنەوەلە 19 وڵاتی جیهان و ئەنجامەکەی لە جۆرناڵی زانستی (لانسێت) بڵاوکراوەتەوە و رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی ئاماژەیپێکردووە.
توێژەرەکان گوتوویانە خواردنەوەی هەر بڕێکی کحول، ئەگەر کەمیش بێ، ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاددەکات لەوانە؛ جەڵتەی مێشک، پەککەوتنی دڵ، بەرزەپەستانی خوێن و تەنکبوونی دیواری لوولەکانی خوێن( کە ئەگەری تەقینیان زیاددەکات).
هەروەک دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە زیاتر لە پەرداخێک مەی یان بیرە دەخۆنەوە تەمەنیان کورتدەبێتەوە.
ئەوانەی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 10 جار دەخۆنەوە، تەمەنیان دوو ساڵ کورتدەکات، ئەوانەشی 17 جار و زیاتر دەخۆنەوە، تەمەنیان پێنج ساڵ کەمدەکات.
هەرچەندە دەرکەوتووە خواردنەوەی بڕی دیاریکراو لە کحول ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە هۆشداری دەدات کە دەبێ وریابن لەوەی خواردنەوەی ئەو بڕەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن زیاددەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
