بۆ كه‌سێن قه‌له‌و پێتڤيه سیرێ بخۆن
وشه:
سیر، یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی جگه له تام و چێژهكهی، زۆرترین سوودی ته‌ندروستی هه‌یه و به دژه نه‌خۆشی ناو ده‌برێ، چونكه ئه‌وانه‌ی زۆری ده‌خۆن، دوورن له هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مێشك و کۆمەڵێکی نەخۆشیتر.
سیر بە چارەسەرێكی تەندروستی سروشتی ناسراوە كە مامەڵە لەگەڵ چەندان نەخۆشی جۆراوجۆردا دەكات، خواردنی سیر بەهەر جۆرێك هەموو سوودەكانی بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، نوێترین توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش پێویسته ڕۆژانه كه‌سانى قه‌ڵه و سیر بخۆن.
سیر توانای چارەسەركردنی چەندان گرفتی پێست و قژیشى هەیە، یەكێكە لەو سەوزانەی كە تام و بۆنێكی تیژی هەیە و جیاوازە، جگە لەوەی لە دروستكردنی خواردندا سوودی لێ وەردەگیرێت، بۆ بابەتەكانی جوانكاریش زۆر گرنگە و چەندان پێكهاتەی گرنگی تێدایە.
شاره‌زایانی بواری خۆراك به‌رده‌وام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی سیری فرێش بۆ ته‌ندروستی زۆر به‌سووده و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ویستی دابه‌زاندنی كێشی زیاده‌یان هه‌یه ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن، یاخوود دكتۆر ئامۆژكاریان ده‌كات به تونادنهوهى چه‌ورى له ده‌ورووبه‌رى دڵیدا بتوێنێته‌وه، ئه‌وا پێویسته سیر بخوات.
له‌ناو سیردا ئه‌نزیمی تایبه‌ت به تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ناو جه‌سته هه‌یه كه هۆكارن بۆ زیاد بوونی كێش و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشكوڵێنرێت ئه‌وه پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌كات و ئه‌م خۆراكه خانه‌ی شێرپه‌نجه‌كان سست و لاواز ده‌كات و له توشبوون به شێرپه‌نجه‌یش مرۆڤ ده‌پارێزێت، سه‌ره‌ڕای بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی هه‌وڵبده هه‌فتانه چه‌ند جارێك ئه‌م سه‌وزه‌یه به فرێشی یان به خۆشكراوی بخۆیت هه‌تا خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی باش بیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
