ئیمارات شاخه‌كا به‌سته ژ جه‌مسه‌رێ باشوور دئينته كه‌نارێن خۆ
K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ی (Arabian Business) بڵاویكرده‌وه، میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب (ئیمارات) به نیازه شاخێكی به‌سته‌ڵه‌كی له جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ كه‌ناراوێكی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و شاخه به‌سته‌ڵه‌كییه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ ئاوی سازگار و كه‌شوهه‌وا رێكده‌خات و رێژه‌ی باران بارین له ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌كات.
خاوه‌نانی پرۆژه‌كه ده‌ڵێن، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شاخه به‌سته‌ڵه‌كه, گۆڕانكاری گه‌وره له ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه ده‌كات و ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێی كه‌نداو و گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی بۆ ئاوای ده‌ریا له سنووری ئیمارات.
هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی راكێشانی گه‌شتیاری زۆرتر بۆ ئیمارات.
رووپۆشی به‌سته‌ڵه‌كی له جه‌مسه‌ری باشووری زه‌وی به یه‌كێك له گه‌نجینه‌كانی ئاوی سازگار له‌سه‌ر رووی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هه‌ر شاخێكی به‌سته‌ڵه‌كی 90 ملیۆن ته‌ن ئاوی له خۆگرتووه.
سه‌رچاوه: RT
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
